1 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
میدیای ئهمریكی: ئیسرائیل ئۆپهراسیۆنهكانی له لوبنان سنورداركردووه
ڕاپۆرتە میدیایییە ئەمریکییەکان ئاشکرایان کردووە کە فەرماندەکانی سوپای ئیسرائیل لە بەرەی باکوور ڕێنماییی نوێیان پێگەیشتووە بۆ سنووردارکردنی ئۆپراسیۆنەکان لە باشووری لوبنان و چڕکردنەوەی چالاکییەکان لەسەر بەرگریكردن.
ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیلییەوە بڵاوی کردووەتەوە، ئەم ڕێنمایییانە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو دەرکراون. بەپێی ڕاپۆرتەکان، بڕیارە نوێیەکان قەدەغەکردنی تەقەکردن دەگرنەوە مەگەر لە حاڵەتی هەڕەشەی ڕاستەوخۆدا، لەگەڵ ڕێگریگرتن لە تەقاندنەوەی ماڵ و ژێرخانەکان لە ناوچە ئەمنییەکەدا بەبێ مۆڵەتی پێشوەختە.
لەلایەکی دیکەوە، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بوونی هەر گۆڕانکارییەک لە یاساکانی ڕووبەڕووبوونەوەدا ڕەت دەکاتەوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە هێزەکانیان هێشتا ئازادیی تەواویان هەیە بۆ جووڵە دژی هەر هەڕەشەیەک کە سەربازان یان دانیشتووانی باکووری ئیسرائیل بکاتە ئامانج. نەتانیاهۆ ڕایگەیاندووە کە ڕێنمایییەکانی حکومەت و وەزارەتی بەرگری بۆ سوپا وەک خۆیان ماونەتەوە و کارەکانیان بۆ پووچەڵکردنەوەی هەڕەشەکانی سەر بەرەی باکوور بەردەوام دەبن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە