1 کاتژمێر پێش ئێستا
100 جار خوێنراوەتەوە
باشماخ.. دەستبەسەر ١٨٠ هەزار لیتر سووتەمەنی قاچاخدا گیرا
یەحیا ئیلاهی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سنە ڕایگەیاند، لە هەڵمەتێکی بنەبڕکردنی قاچاخچێتیدا لە نزیک دەروازەی سنووریی باشماخ، دەست بەسەر سێ تانکەردا گیرا کە ١٨٠ هەزار لیتر سووتەمەنی قاچاخیان پێ بووە.
بەهای سووتەمەنییەکە بە زیاتر لە ٢٠ ملیار تمەن واتە (١١٨ هەزار دۆلار) دەخەمڵێندرێت و سێ تۆمەتبار لەسەر دۆسیەکە دەستگیرکراون.
پارێزگای سنە ٢٢٠ کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەیە و دەروازەکانی باشماخ و سەیرانبەن ناوەندی سەرەکیی بازرگانیی نێوان هەردوولان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە