1 کاتژمێر پێش ئێستا
30 جار خوێنراوەتەوە
عێراق.. 14 ملیۆن دۆلار پاره بۆ خهزێنهی گشتی گهڕێنرایهوه كه لای یهك بهرپرسی دهستگیركراو بووه
دەسەڵاتى دادوەریی عێراق دەڵێت دەست بەسەر بڕێک پارەدا گیراوە بەهۆى لێکۆڵینەوە لەگەڵ بەرپرسێکى وەزارەتى نەوت.
ئەنجومەنى باڵاى دادوەریی بڵاویکردەوە: دەست بەسەر زیاتر لە ١٤ ملیۆن دۆلاردا گیراوە لە میانى لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لەگەڵ عەلى مەعارج بەهادلى بریکارى وەزارەتى نەوت بۆ کاروبارى دابەشکردن کە ناوبراو لە چوارچێوەى هەڵمەتى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵی دەستگیرکراوە.
دادوەرى لێکۆڵینەوەى دادگاى تاوانەکانى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵی ئاشکرایکرد: بەپێى لێکۆڵینەوەکان توانرا دەست بەسەر ١١ ملیۆن دۆلار و ٤ ملیار دینارى عێراقى بگیرێت لەگەڵ ژمارەیەک لە موڵکەکانى ئەو تۆمەتبارە.
عەلى مەعارج بەهادلى پێشتر لەلایەن وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا سزاى بەسەردا سەپێنرابوو بەتۆمەتى ئاسانکاریی بۆ مامەڵەى نەوتى لە بەرژەوەندى ئێران و تۆمەتبارکرابوو بە تێکەڵاوکردنى نەوتى ئێرانى بە نەوتى عێراقى و هەناردەکردنى بۆ دەربازبوون لە سزاکان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە