1 کاتژمێر پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
پێشبینی بەرهەمهێنانی ٦٠ هەزار تۆن شووتی لە دەشتی شارەزوور و هەڵەبجە دەکرێت
لە هەڵەبجە و سەیدسادق ٦٠ هەزار تۆن شووتی پێگەیشتووە و ڕەوانەی بازاڕەکانی خواروی عێراق دەکرێت
بەرهەمی شووتیی ناوخۆ لە ناوچەکانی سەیدسادق، شارەزوور و هەڵەبجە پێگەیشتووە و پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ زیاتر لە ٦٠ هەزار تۆن بەرهەم بخرێتە بازاڕەوە.
لە هەڵەبجە سێ هەزار و ٨٢٥ دۆنم و لە سەیدسادق پێنج هەزار دۆنم زەوی بەم بەرهەمە چێندراوە.
کشتوکاڵی ناوچەکە جەخت دەکاتەوە کە بەرهەمەکان دوای پشکنینی وردی کیمیایی لە تاقیگەکان، ڕەوانەی بازاڕەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکرێن.
هاوکات وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ، هاوردەکردنی شووتیی بیانی قەدەغە کردووە، کە وەرزی پێگەیشتنی لە حوزەیرانەوە تا تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە