08/07/2026 455 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا مۆڵەتی فڕۆشتنی نەوتی ئێرانی هەڵوەشاندەوە


حکوومەتی ئەمریکا مۆڵەتی ٦٠ ڕۆژە بۆ بەرهەمهێنان، ڕادەستکردن و فڕۆشتنی نەوتی ئێرانی هەڵوەشاندەوە.
ئۆفیسی کۆنتڕۆڵی داراییەکانی دەرەوە سەر بە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا (OFAC) بڕیارنامەیەکی نوێی لەم بارەیەوە بڵاو کردەوە و ئەم بڕیارنامەی جێگرەوەی مۆڵەتنامەیەک بوو کە ڕۆژی ٢١ی حوزەیران بۆ هەموو مامەڵەیەکی قەدەغەکراوی پەیوەندیدار بە نەوتی خاو، پێترۆکیمیا و بەرهەمە نەوتییەکانی ئێرانە بە مەبەستی بەرهەمهێنان، فرۆشتن و یان ڕادەستکردنی دەرکرابوو.
بەو پێیە لە ٧ی ئەم مانگە (ئەمڕۆ) هیچ مامەلەیەک بە بەرهەمەکانی ئێران، کڕین و یان بارکردن، مۆڵەتپێدراو نییە.
٢١ی حوزەیران وەزیری خەزێنەی ئەمریکا سکۆت بێسنت ڕایگەیاندبوو، وڵاتەکەی مۆڵەتێکی ٦٠ ڕۆژەی کاتی بە ئێران داوە بۆ بەرهەمهێنان، ڕادەستکردن و فڕۆشتنی نەوتی وڵاتەکەی.
بە پێی ئەو مۆڵەتەی کە لە لایەن ئۆفیسی کۆنتڕۆڵی داراییەکانی دەرەوە سەر بە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا (OFAC) دەرکرابوو، مۆڵەتە کاتییەکە بۆ هەموو مامەڵەیەکی قەدەغەکراو پەیوەندیدار بە نەوتی خاو، پێترۆکیمیا و بەرهەمە نەوتییەکانی ئێرانە بە مەبەستی بەرهەمهێنان، فرۆشتن و یان ڕادەستکردنی ڕاگەیاندرابوو.
بڕیار بوو ئەم مۆڵەتە هەتا ٢١ی ئاب کارا بێت و مامەڵەکەش بە دۆلار ئەنجام بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 955 هەزار دینارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە سەرووی 116 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئاڵۆزییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتی بۆ سەرووی 114 دۆلار بەرزكردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 965 هەزار دینارە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە سەرووی 114 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا