پێش 3 هەفتە 459 جار خوێنراوەتەوە

کاتى دابەشکردنى مووچەى مانگى شەشى فەرمانبەرانى هەرێم بە نادیارى ماوەتەوە

پەیام

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەسەر كەمكردنەوەی بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان نەدا و دابەشكردنی مووچەش بە نادیاری ماوەتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری پەیام پێی گەیشتووە، لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا هیچ بڕیارێك لەسەر پێشنیازەكەی هەرێمی كوردستان بۆ كەمكردنەوەی لێبڕینی داهاتی ناوخۆ لە 120 ملیار دینارەوە بۆ 60 ملیار دینار نەدراوە و ئەو ڕاپۆرتەشی پێشتر درابووە فالح ساری وەزیری دارایی عێراق، لە بەرنامەی كاردا باس نەكراوە. 

بەپێی زانیارییەكان، وەزیری دارایی ڕاپۆرتەكەی ڕادەستی عەلی زەیدی سەرۆكوەزیران كردووە بۆ ئەوەی ناوبراو یەكلایی بكاتەوە ئاخۆ مووچەی مانگی حوزەیران بە لێبڕینی 120 ملیار دینارەكە بنێردرێت، یان ڕەزامەندی لەسەر داواكارییەكەی هەرێم بدرێت، بەڵام بەهۆی نەبوونی بڕیاری نوێوە، مووچەی ئەم مانگە بە لێبڕینی تەواوی داهاتی ناوخۆ ڕەوانە دەكرێت.

ئەوە لە كاتێكدایە كە حكوومەتی عێراق لە ئێستادا بەدەست كێشەی كەمیی پارەی كاشەوە دەناڵێنێت، ئەمەش وایكردووە تاوەكو ئەمڕۆ كە 12ی تەممووزە، مووچەی مانگى شەشى مووچەخۆرانی هەرێم دابەش نەكرێت و پڕۆسەی خەرجكردنی پارەكە بكەوێتە ئەم هەفتەیە.

لەلایەكی دیكەوە بڕیارە ڕۆژی دووشەممە سەرۆكوەزیرانی عێراق بەرەو واشنتن بەڕێ بكەوێت، بۆیە فشارەكان زیاد بوون تاوەكو پێش ئەو گەشتە پرسی مووچە یەكلایی بكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا 500 ملیۆن دۆلار بەناوى پێداویستیی گەشتیاران بۆ عێراق دەنێرێت

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 919 هەزار دینارە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووى 83 دۆلارەوەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی نه‌وتی به‌سڕه‌ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا سزاكانی سه‌ر ئێرانی كه‌مكرده‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سووریا.. واده‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دراوی كۆن به‌ دراوی نوێ درێژ كرایه‌وه‌

سەرەتا