10/07/2026 218 جار خوێنراوەتەوە

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە: بازاڕی نەوت بە گەورەترین شۆكی مێژووییدا تێدەپەڕێت

پەیام 

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە زەنگی مەترسی لێ دەدات و ڕایدەگەیەنێت: پەرەسەندنەوەی ململانێكانی نێوان واشنتۆن و تاران، پێشبینییەكانی بوونی زیادەی نەوت بۆ ساڵی داهاتوو بەتەواوی لەبار دەبات.
 
ئاژانسەكە ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد "هەر چەندە مانگی ڕابردوو بەهۆی ئاگربەستی كاتیی نێوان ئەمریكا و ئێران و كردنەوەی گەرووی هورمز، بازاڕەكانی نەوت كەمێك ئارامییان بەخۆیەوە بینی، بەڵام قەیرانەكە هێشتا وەك گەورەترین شۆكی هێڵەكانی دابینكردنی نەوت لە مێژوودا ماوەتەوە". 

بەپێی ئامارەكانی ئاژانسەكە "لە كاتی لوتكەی قەیرانەكەدا، هەناردەی نەوتی خاو لانی كەم 14 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا كەم بووەتەوە. هەرچەندە مانگی ڕابردوو بڕی 4 پۆینت 1 ملیۆن بەرمیل نەوت بۆ بازاڕەكان گەڕاوەتەوە، بەڵام هێشتا خستنەڕوو بە ڕێژەی 9 پۆینت 4 ملیۆن بەرمیل لە سەردەمی پێش جەنگ كەمترە". 

پێشتر ئاژانسی وزە پێشبینیی ئەوەی كردبوو بۆ ساڵی 2027 بڕی خستنەڕووی نەوت 7 پۆینت 5 ملیۆن بەرمیل زیاد بكات، بەڵام بە مەرجی سەقامگیری و باشتربوونی جووڵەی تانكەرەكان لە گەرووی هورمز، ئێستاش هۆشداریی دەدات لەوەی ئەو پێكدادانانەی لەم چەند ڕۆژەی دواییدا سەریان هەڵداوەتەوە، گومانی گەورەیان خستووەتە سەر پێشبینییەكان و ئەگەری ئەوەی لە ساڵی داهاتوودا بازاڕەكان زیادەی نەوتیان هەبێت، بەتەواوی لەنێوچوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئاماده‌ین بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ئێران به‌ ته‌واوی داده‌ڕمێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    جوڵه‌ی بازرگانی له‌ هورمز بۆ نزمترین ئاستی له‌ سێ مانگی ڕابردوو دابه‌زیوه‌

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەدەگی دراوی بانکی ناوەندی عێراق بەڕێژەی ١١% دابەزیوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نەختینەی بەردەست لە بانکی ناوەندی بەڕێژەی ٦٧% دابەزیوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ پێشبینی ده‌كرێت سزا نوێیه‌كانی ئه‌مریكا نرخی نه‌وت به‌رز بكاته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پزیشکیان: قەیرانێکی سەختی ئابووری لەئێراندا هەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا