پێش 3 هەفتە 266 جار خوێنراوەتەوە

زەیدی، چوارچێوەی هەماهەنگی لە وردەكاریی سەردانەكەی بۆ واشنتۆن ئاگادار كردووەتەوە

پەیام

سەرۆكوەزیرانی عێراق پێش گەشتەكەی بۆ ئەمریكا، چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكانی لەو دۆسییانە ئاگادار كردووەتەوە كە بڕیارە لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە و سەركردەكانی ناوچەكە تاوتوێیان بكات.

عامر فایز سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند: عەلی زەیدی سەرجەم ئەو تەوەرانەی لەگەڵ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی باس كردووە كە بڕیارە لە سەردانەكەیدا بۆ ئەمریكا لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە گفتوگۆیان بكات كە زۆربەیان پەیوەستن بە كەرتی ئابووری، وەبەرهێنان و ڕاكێشانی كۆمپانیا ئەمریكییەكان بۆ عێراق. 

عامر فایز لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی شەفەقنیوز ئاماژەی بەوەش كرد كە عەلی زەیدی لەگەڵ واشنتۆن و گرووپە چەكدارەكان ڕێك كەوتووە كە كۆتایی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ دوا وادە بێت بۆ ڕادەستكردنی چەك، ئەوەش هاوكات لەگەڵ وادەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بەپێی ڕێككەوتنی ئەمنی نێوانیان.

عامر فایز ئاشكرای كرد، سەرۆكوەزیران لە واشنتۆن بەشداری لە كۆبوونەوەیەكی هەرێمیی دەكات بە ئامادەبوونی سەركردەكانی وڵاتانی كەنداو بۆ تاوتوێكردنی لێكەوتەكانی جەنگ لەگەڵ ئێران و كاریگەرییەكانی لەسەر ئاسایشی ناوچەكە. 

بە وتەی سەركردەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی "چوارچێوەكە جەختی لە پشتیوانیی خۆی بۆ عەلی زەیدی كردووەتەوە" و ڕایگەیاندووە كە ناوبراو لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان و ئەو بنەمایانەدا ڕەفتار دەكات كە هێزە سیاسییەكان لەسەری ڕێك كەوتوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەوڵەتی یاسا: دەبێت سنوورداركردنی چەك عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی خوێناوی بپارێزێت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومەتى عێراق سوورە لەسەر سنوورداركردنی چەك و بنبڕكردنی شەڕە خێڵەكییەكان

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    "سندوقی نهێنییەكانی سوودانی" بە تۆمەتی گەندەڵی 20 تریلیۆن دینار دەستگیر كرا

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    هادی عامری داوا دەكات وەڵامی هێرشەكەی ئەمریكا و سعودیە دوابخرێت

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەسەڵاتى بەڕێوەبردنی وەزارەتە بێ وەزیرەكانى عێراق بە بریکارەکانیان دەسپێردرێت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: دواکەوتنى مووچە پەیوەندی بە ڕێكخستنەوەی خەرجییە گشتییەکانەوە هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق داوایەکی یاسایی لە کۆمپانیایه‌كی دەرمانیى ئوردنی بردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەى دەوڵەت: دژى بەکارهێنانى خاکی عێراقین بۆ هێرشکردنى سەر وڵاتانی هاوسێ

سەرەتا