پێش 3 هەفتە 259 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی وەستانی كۆرمۆر كارەبا كەمبووەتەوە و غاز لە بەغداوە دەگات

پەیام  

بەهۆی وەستانی كێڵگەی كۆرمۆر 2500 مێگاوات كارەبا كەمبووەوە و غازی ماڵانیش لە بەغداوە دابین دەكرێت.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشدا بڵاویان كردەوە، بەهۆی هەڕەشە ئەمنییەكانەوە كۆمپانیای داناغاز بەرهەمهێنانی غازی لە كێڵگەی كۆرمۆر ڕاگرتووە، ئەمەش بووەتە هۆی كەمبوونەوەی 2500 مێگاوات كارەبا لە تۆڕی نیشتمانی. 

ئاماژە بەوە كراوە كە بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە، تیمێكی هاوبەش ڕاسپێردراون تاوەكو بەشێوەیەكی دادپەروەرانە ئەو بڕە كارەبایەی بەرهەم دێت بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكاندا دابەشی بكەن.

هاوكات سەبارەت بە غازی ماڵان، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕایگەیاند كە ڕەزامەندیی وەزارەتی نەوتی فیدراڵیان وەرگرتووە بۆ دابینكردنی پێداویستیی ڕۆژانەی هەرێم و هەر ئەمڕۆ چەندین تانكەری غاز ڕەوانەی شارەكان كراون. 

هەردوو وەزارەت هاوڵاتییان دڵنیا دەكەنەوە كە ڕێگە نادەن قەیرانی گازی ماڵان ڕوو بدات و دەڵێن هەوڵەكان چڕ كراونەتەوە بۆ ئەوەی لە زووترین كاتدا بەرهەمهێنان لە كێڵگەی كۆرمۆر دەست پێ بكاتەوە و دۆخی كارەبا ئاسایی ببێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆری ئاوی دووکان - سلێمانی شکا و چاککردنەوەکەشى سێ ڕۆژ دەخایەنێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    چۆمان.. لە هەڵدێرانی پیكابێکدا دوو کەس گیانیانلەدەستدا و شەش کەسیش برینداربوون

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هه‌فته‌یەی سلێمانی زیاترلە حەوت ملیارە و بەڕێژەیەکى زۆر کەمیکردووە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. 23 هەزار خوێندکارى پۆلی 12 بەشدارى خولى دووەمى تاقیکردنەوەکان دەکەن

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانەغاز: فرۆشتنی غازی كۆرمۆر بە عێراق پێویستی بە ڕەزامەندیی هەرێم نەبووە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی بێئاوییەوە دانیشتووانی گەڕەكی موكریان لە سلێمانی گردبوونەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هەرێم: بڕیاری تاكلایەنانەى ناردنی غاز بۆ بەغدا بەبێ ڕەزامەندی ئێمە پێشێلکارییە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسپانیا: هێشتا هه‌زاران كۆچبه‌ری مه‌غربی له‌ شاری سه‌بته‌ ماونه‌ته‌وه‌

سەرەتا