1 کاتژمێر پێش ئێستا
77 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: هێرشهكهی ئۆكرانیا بۆسهر كهشتییهكی ئێرانی بێ وهڵام نابێت
پهیام
عەباس عهراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەبارەی هێرشی ئۆكرانیا بۆ سەر کەشتییەکی ئێرانی لە دەریای خەزەر وتی، ئەم کردارە بێوەڵام نامێنێتەوە.
عهراقچی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس کە کۆمپانیایەکی ئەمریکییە، ڕوونکردنەوەی لەسەر ئەم بابەتە دا و رایگهیاند، "زێلێنسکی بە هێرشکردنە سەر کەشتییەکی بازرگانیی ئێران، دەریاوانێکی کوشت. ئەمە لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ ڕاکێشانی ئەورووپا بۆ ناو جەنگی خۆی ئەنجامدراوە. لە گفتوگۆکانم لەگەڵ کاکاس، نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا و لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، بە ڕوونی ڕایمەگەیاند کە ئەو کردەوەیەی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییە 'مەیموون'ییەکەی کیێڤەوە ئەنجامدراوە، بێ وەڵام ناهێڵرێتەوە."
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە