1 کاتژمێر پێش ئێستا
162 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکی ڕووسیا: ئۆکرانیا ناوچەکانی رۆژاوای وڵاتەکەی لەدەست دەدات
پەیام
فلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند ئۆکرانیا درەنگ یان زوو ناوچەکانی ڕۆژاوای لەدەست دەدات، هاوکات وڵاتانی ڕۆژاوای بە هۆکاری هەڵگیرساندنی ململانێکان تۆمەتبار کرد.
لە میانەی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی هێزی دەریایی ڕووسیا لە شاری سەنت پیترسبۆرگ، پوتین لە وتارێکدا بۆ دەریاوانانی وڵاتەکەی جەختی لەوە کردەوە کە مۆسکۆ تاکە زامنکاری پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیایە. ئاماژەی بەوەش کرد کە لەدەستدانی ناوچەکانی ڕۆژاوای ئەو وڵاتە حەتمییە و ڕەنگە لە ماوەی یەک بۆ پازدە ساڵی داهاتوودا ڕوو بدات، بەڵام لە کۆتاییدا دۆخەکە لە ڕووی مێژووییەوە دەگەڕێتەوە بۆ شوێنی ڕاستەقینەی خۆی.
سەرۆکی ڕووسیا ڕەخنەی توندی لە هەڵوێستی وڵاتانی ڕۆژاوا گرت و بە هۆکاری سەرەکیی دروستبوونی قەیرانی ئێستای ئۆکرانیا وەسفی کردن.
پوتین ڕوونیکردەوە کە هەوڵەکانی هاوپەیمانیی ناتۆ بۆ فراوانبوون بەرەو ڕۆژهەڵات و گەیشتنیان بە سنوورەکانی ئۆکرانیا، ڕۆڵی هەبووە لە هەڵگیرساندنی جەنگەکە. هەروەها ڕۆژاوای تۆمەتبار کرد بەوەی کە سەرکردایەتیی کودەتایەکی خوێناوی و نادەستوورییان لە کیێڤ کردووە، دوای ئەوەی سەرۆکی پێشووی ئۆکرانیا ڕەتی کردبووەوە بچێتە ناو ناتۆوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە