1 کاتژمێر پێش ئێستا
139 جار خوێنراوەتەوە
ڕۆژنامهی گاردیان: ئهمریكا تێچوو و زیانه گیانییهكانی جهنگی سهر ئێران دهشارێتهوه
پهیام
ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی گاردیان ئاشکرای کردووە کە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) قەبارەی زیانە گیانییەکانی سوپای ئەمریکا لە جەنگی دژی ئێراندا دهشارێتهوه، ئەمەش مشتومڕێکی گەورەی لە ناوخۆی وڵاتەکەدا لێکەوتووەتەوە.
بابەتەکەی گاردیان کە لەلایەن دەیڤد سمیسەوە ئامادە کراوە، پشت بە لێدوانی بەرپرسانی پێشوو، شارەزایانی ئاسایشی نەتەوەیی و ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە ئازادیی ڕۆژنامەگەری دەبەستێت. بەپێی ڕاپۆرتەکە، پێنتاگۆن سیاسەتێکی ئامانجدار پەیڕەو دەکات بۆ سنووردارکردنی بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان لەسەر ئەو پرسە، هەرچەندە وەزارەتەکە بە فەرمی بوونی هەر هەوڵێک بۆ پەردەپۆشکردنی ڕاستییەکان ڕەتدەکاتەوە.
لەم چوارچێوەیەدا، لیۆن پانێتا، وەزیری پێشووی بەرگری و بەڕێوەبەری پێشووی ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا، مامەڵەی پێنتاگۆنی لەگەڵ دۆسیەی قوربانییەکان بە "شەرمەزارکەر" وەسف کرد. ناوبراو ئاماژەی پێ کرد کە هەوڵێکی ئەنقەست هەیە بۆ بێبەشکردنی ڕای گشتیی ئەمریکا لە زانینی زانیارییەکان.
پانێتا جەختی لەوەش کردەوە کە ئەرکی حکومەتە هاووڵاتییان لە تێچووی ڕاستەقینەی ئەو جەنگانە ئاگادار بکاتەوە کە وڵاتەکە تێیدا تێوەگلاوە. هەروەها بیری هێنایەوە کە لە سەردەمی جەنگەکانی عێراق و ئەفغانستاندا، وەزیرەکانی بەرگری کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی بەردەوامیان ئەنجام دەدا بۆ خستنەڕووی پێشهاتە سەربازییەکان و قەبارەی زیانە گیانییەکان بۆ ڕای گشتی و دەزگاکانی ڕاگەیاندن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە