2 کاتژمێر پێش ئێستا
100 جار خوێنراوەتەوە
بهقایی: ئاڵوگۆڕی پهیام له نێوان ئێران و ئهمریكا بهردهوامه
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە ئاڵوگۆڕی نامە لەگەڵ ئەمریکا لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە بەردەوامە، هاوکات هۆشداری دا لە پاراستنی ئاسایشی گەرووی هورمز و ڕەخنەی لە ئەمریکا گرت سەبارەت بە داراییە بلۆككراوهکانیان.
لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئیسماعیل بهقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کرد کە پەیوەندییە ناڕاستەوخۆکانیان لەگەڵ واشنتن نەپچڕاوە. ڕوونیشی کردەوە کە وڵاتانی نێوەندگیر، لە نێویاندا پاکستان و قەتەر، بەردەوامن لە گواستنەوەی پەیامەکان لە نێوان هەردوو لایەندا و بە باشی ڕۆڵی دیپلۆماسیی خۆیان دەگێڕن.
سەبارەت بە ئاسایشی ناوچەکە، بەرپرسە ئێرانییەکە جەختی لەوە کردەوە کە تاران بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادات گەرووی هورمز ببێتە ئامرازێک بەدەست دەستدرێژیکارانەوە بۆ تێکدان و زیانگەیاندن بە ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی، و سوورە لەسەر پاراستنی سەقامگیریی ئەو ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، وتەبێژەکە تیشکی خستە سەر پرسی داراییە بلۆککراوەکانی ئێران. باسی لەوە کرد کە پێویست بوو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕێگە بە تاران بدات دەستی بە سامانە سڕکراوەکانی بگات، بەڵام بەرپرسانی واشنتن تا ئێستا پابەند نەبوون بەو بەڵێنانەی کە لەم ڕووەوە دابوویان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە