2 کاتژمێر پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
مارین ترافیك: جووڵهی كهشتیوانی له هورمز و بابولمهندهب كهمی كردووه
پهیام
بەپێی داتاکانی تۆڕی سی ئێن ئێن، بەهۆی گرژییەکان و فشاری حووسییەکانەوە، جووڵەی کەشتیوانی لە گەرووەکانی هورمز و بابولمەندەب بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و هاتوچۆی بابولمەندەب بەڕێژەی ٢٢٪ دابەزیوە.
داتاکانی ماڵپەڕی "مارین ترافیک" دەریدەخەن کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لانی کەم ١٤ کەشتیی بازرگانی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون. لەو ژمارەیە هەشت کەشتی کە پێکهاتوون لە پێنج کەشتیی بارهەڵگر و سێ تانکەری نەوت چوونەتە ناو کەنداوی عەرەبییەوە. لە بەرانبەریشدا، شەش کەشتیی دیکە کە پێنجیان بارهەڵگرن و یەکێکیان تانکەری نەوتە، بەرەو کەنداوی عومان ڕۆیشتوون.
لە هەمان ماوەدا، لانی کەم ٣٧ کەشتیی بازرگانی بە گەرووی بابولمەندەبدا تێپەڕیون. لەگەڵ ئەوەشدا، ئاستی هاتوچۆی دەریایی لەم ڕێڕەوە ئاوییە تەسکەدا بەرەو دابەزین چووە، ئەمەش بههۆی فشاری حووسییەکان كه خستوویانەتە سەر ناوچەکە.
بهپێی داتاكان بەگشتی جووڵەی دەریاوانی بەنێو گەرووەکانی هورمز و بابولمەندەبدا تا ئێستا لە ئاستێکی زۆر نزمدا ماوەتەوە. ئەم پاشەکشەیە پەیوەستە بە بەردەوامیی گرژییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران و ئەو هەڕەشانەی کە ڕووبەڕووی کەرتی بازرگانی و ئاسایشی دەریایی بوونەتەوە لە ناوچەکەدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە