1 کاتژمێر پێش ئێستا 108 جار خوێنراوەتەوە

"تڕه‌مپ و نه‌ته‌نیاهۆ سێ بژارده‌یان له‌سه‌ر پرسی ئێران تاوتوێ كردووه‌"

بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلی ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ و بنیامین نەتانیاهۆ لە کۆشکی سپی سێ بژاردەیان لەسەر پرسى ئێران تاوتوێ کردووە کە بریتی بوون لە بژاردەی دیپلۆماسی، گوشاری ئابووری و هێرشی سەربازییان بۆ ڕاگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکە. 
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی پاش کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەى تڕەمپ و نەتەنیاهوو، ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوە دا کە نەتانیاهۆ هیچ داوایەکی ڕاستەوخۆی لە ترەمپ نەکردووە بۆ ئەنجامدانی هێرش، بەڵکو بڕیاری کۆتایی بۆ سەرۆکی ئەمریکا جێهێڵراوە. بەڵام لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی سێ بژاردەی سەرەکی کراوە کە بریتی بووە لە ڕێککەوتن لە ڕێگاى دانوستانەوە، بەردەوامیی گەمارۆ و گوشارە ئابوورییەکان، یان هێرشی سەربازیی بەرفراوان، هاوکات نەتانیاهۆ هەندێک بیرۆکەی نوێشی خستووەتە ڕوو. 
ئەم دیدارە لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە پێشتر ترەمپ نیگەرانی خۆی دەربڕیبوو سەبارەت بە دزەپێکردنی زانیاری لەسەر پلانی ئیسرائیل بۆ ئاشکراکردنی زانیاری هەواڵگری نوێ لەسەر دامەزراوەی ژێرزەمینیی ئێران، بەڵام بەرپرسە ئیسرائیلییەکە ڕەتی کردەوە هیچ ئاڵۆزییەک لە نێوانیاندا هەبێت و جەختی لە ئاڵوگۆڕی ئاسانی زانیارییە هەواڵگرییەکان کردەوە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    "تڕه‌مپ و نه‌ته‌نیاهۆ سێ بژارده‌یان له‌سه‌ر پرسی ئێران تاوتوێ كردووه‌"

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    رۆیتەرز: ئێران سیستمى بەرگریی ئاسمانیی سەرشانی دژەفڕۆکە لە چین دەکڕێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ناتانیاهۆ له‌ ئه‌مریكایه‌ و ئێف35ـی توركیا و پرسی ئێران تاوتوێ ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: مووشه‌كی به‌رگریی ئه‌مریكا كه‌می كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: گه‌شبینین به‌ ڕێكه‌وتن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا... لە ڕووداوێکی تەقەکردندا سێ کەس کوژران و چواری دیکەش برینداربوون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دوای لێخۆشبوونی له‌لایه‌ن تڕه‌مپه‌وه‌؛ سه‌رۆكی پێشووی هیندۆراس گه‌ڕایه‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی

سەرەتا