1 کاتژمێر پێش ئێستا 87 جار خوێنراوەتەوە

٥٠ هەزار تۆنی تر لە گەنمی جووتیارانی دهۆک وەردەگیرێت

پەیام

بەپێی لێدوانی بەرپرسانی پارێزگای دهۆک، ئەمساڵ لە کۆی ٢٠٠ هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی پارێزگاکە کەمتر لە ٢٠٠ هەزار تۆن گەنمی جوتیاران وەردەگیردرێت و ئه‌و بڕه‌ش له‌ لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵی و كه‌رتی تایبه‌ته‌وه‌ وه‌رده‌گیردرێت.

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، رایگەیاند، "ساڵانە حکوومەتی عێراق ڕێژەیەکی کەمی بەرهەمی جووتیاران وەردەگرێت، بەڵام جێگەی دڵخۆشییە کە دوای کەوتنەکاری کارگەی دەستار، توانراوە بە شێوەیەکی باش هاوکاریی تەواوی جووتیاران بکرێت". 
پارێزگاری دهۆک، رایگەیاند، ئەمساڵ کارگەکە توانای وەرگرتنی نزیکەی ٥٠ هەزار تۆن گەنمی هەیە، ئەمەش وەک هەنگاوێکی کەرتی تایبەت دەبێتە بارسووکی بۆ حکوومەت و جووتیاران، هاوکات هەنگاوێکی گرنگە بۆ گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و بەرهەمهێنانی ئار بە کوالێتییەکی زۆر باش لە دەڤەرەکەدا. 
پێشتر بەڕێوەبەری بازرگانیی دانەوێڵە لە دهۆک ڕایگەیاندبوو: "لە کۆی بەرهەمی گەنمی جوتیارانی دهۆک، تەنیا ١٣٪ی لەلایەن حکوومەتی فیدراڵەوە وەردەگیرێت، واتە لە کۆی ٧٠٠ هەزار تۆن بەرهەم، حکوومەتی عێراق تەنیا ١١٥ هەزار تۆن گەنمی دهۆک وەردەگرێت و چارەنووسی ٨٧٪ی گەنمەکە نادیارە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ٥٠ هەزار تۆنی تر لە گەنمی جووتیارانی دهۆک وەردەگیرێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    راگرتنی هێرشه‌كانی سه‌ر ئێران نرخی نه‌وتی دابه‌زاند

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    رۆیتەرز: هێشتا ئێران سوورە لەسەر وەرگرتنی باج لە تێپەڕبوون بە گەرووی هورمزدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 860 هەزار دینارە

سەرەتا