59 خولەک پێش ئێستا
94 جار خوێنراوەتەوە
ئوردن: پێنج مووشەکمان تێکشکاند کە لە ئێرانەوە ئاڕاستە کرابوون
پەیام
فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی ئوردن رایگەیاند، بەرگرییە ئاسمانییەکانیان سەرکەوتوو بوون لە تێکشکاندن و پووچەڵکردنەوەی پێنج مووشەک کە لە ئێرانەوە ئاڕاستەی خاکی وڵاتەکەیان کرابوون.
ئاژانسی فەرمیی هەواڵەکانی ئوردن (پێترا) لە سەرچاوەیەکی سەربازیی بەرپرس لە فەرماندەییی گشتیی هێزە چەکدارەکانەوە بڵاوی کردەوە، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکە توانیویانە بەپێی یاساکانی ڕووبەڕووبوونەوە پێنج مووشەک لە ئاسماندا بپێکن و ڕێگری لە گەیشتنیان بۆ ئامانجەکانیان بکەن، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی شانشینەکە و سەلامەتیی هاووڵاتییان.
هاوکات سەرچاوە سەربازییەکە جەختی لەوە کردەوە کە هێزە چەکدارەکانی ئوردن بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی وردی گۆڕانکاری و پێشهاتە هەرێمییەکان و ڕووبەڕووی هەر هەڕەشەیەک دەبنەوە کە بکرێتە سەر سەروەری و ئاسایشی وڵاتەکەیان، هەروەها ئامادەییی تەواوی هێزەکانیشی دەربڕی بۆ تێکشکاندنی هەر دەستدرێژییەک.
ئەم ڕاگەیەندراوە لە کاتێکدایە کە ئاڵۆزی و ڕووبەڕووبوونەوە سەربازییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران ڕووی لە هەڵکشان کردووە و بازنەی هێرش و لێدانە بەرانبەرەکان لە ناوچەکەدا سنوورەکانی بەرفراوانتر بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە