2 کاتژمێر پێش ئێستا
160 جار خوێنراوەتەوە
كوهیت: ئێران باڵهخانهی كۆمپانیایهكی چینی بۆردومان كرد و كرێكارێك گیانی لهدهست دا
پهیام
ئهمڕۆ وەزارەتی بەرگریی کوەیت ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشێکی ئێران بۆ سەر کۆمپانیایەکی چینی لە باکووری وڵاتەکە، کرێکارێک گیانی لەدەست داوە و زیانی ماددیی زۆر بەر باڵەخانەکە کەوتووە.
سعود عەبدولعەزیز عەتوان، وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی بەرگریی کوەیت، لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد کە هێرشەکە کراوەتە سەر باڵەخانەی یەکێک لە کۆمپانیا چینییەکان. لە ئاکامی ئەم ڕووداوەدا، جگە لە گیانلەدەستدانی کارمەندێک، زیانێکی گەورەی ماددی بە شوێنەکە گەیشتووە.
وتەبێژەکە ئاماژەی بەوەش دا کە دەستبەجێ دوای ڕووداوەکە، لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێکارە پێویستەکانیان گرتووەتەبەر و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا تایبەتمەندەکاندا دەستیان بە مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخەکەدا کردووە.
هاوکات، وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی بەرگریی کوەیت جەختی لەوە کردەوە کە بەوپەڕی توانایانەوە بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان. هەروەها دووپاتی کردەوە کە هەموو هەنگاوێکی پێویست دەنێن بۆ پاراستنی سەروەری، ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتەکەیان، بە مەبەستی دەستەبەرکردنی سەلامەتیی هاووڵاتییان و دانیشتووان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە