1 کاتژمێر پێش ئێستا
115 جار خوێنراوەتەوە
عێراق: بۆ مووچە لەوانەیە ناچار بە پەنابردنە بەر قەرزی دەرەكی ببین
پەیام
سەبارەت بە پرسى دابینکردنى مووچە، حەیدەر عەبودی وتەبێژی حكوومەتی عێراق ڕایگەیاند، بۆ دابینکردنى مووچە لەوانەیە ناچار بە پەنابردنە بەر قەرزی دەرەكی ببین.
ئاماژەى بەوەشکرد، لەگەڵ توركیا لیژنەی هاوبەش بۆ ئامادەكردنی لێكۆڵینەوەیەكی تێروتەواو لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی عێراقی پێك هێنراوە، لەئێستادا ڕێڕەوی جەیهان پارێزراوترین ڕێگەیە بۆ هەناردەكردنی نەوتی عێراقی.
لە پرسی مووچەشدا وتەبێژەكەی حكوومەتی عێراق ڕایگەیاند: داخستنی گەرووی هورمز كاریگەریی لەسەر بودجەی گشتی داناوە، حكوومەتیش پابەندە بە دابینكردنی مووچە، هەوڵیش دەدات لە ڕێگەی قەرزی نێوخۆییەوە ئەوە بكات، لەوانەشە ئەگەر داخستنی گەرووی هورمز بەردەوام بێت حكوومەت ناچار بە قەرزی دەرەكیی بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە