پێش 1 هەفتە 256 جار خوێنراوەتەوە

عێراق: 3.3 تریلیۆن دینار كورتهێنانمان هەیە و كاركردن بۆ دابینكردنی مووچە بەردەوامە

پەیام

وەزیری دارایی عێراق ئاشكرای دەكات، كە كورتهێنانێكی دارایی بە بڕی 3.3 تریلیۆن دینار بوونی هەیە و وەزارەتەكەشی بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ دابینكردنی شایستە داراییەكانی فەرمانبەران، خانەنشینان و سوودمەندانی چاودێری كۆمەڵایەتی لە سەرتاسەری وڵاتدا.

فالح ساری، وەزیری دارایی لە دیدارێكدا لەگەڵ ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، كۆی گشتیی تێچووی مووچەی مانگانە بڕی 7.8 تریلیۆن دینارە.

 ئاماژەی بەوەشكرد، چەند ڕۆژێك لەمەوبەر بڕی 3 تریلیۆن دینار بۆ ژمارەیەك وەزارەت خەرج كراوە، لە ئێستاشدا تەنیا 1.5 تریلیۆن دینار لەبەردەستە و كار دەكرێت بۆ زیادكردنی بۆ 1.65 تریلیۆن دینار بە مەبەستی دابینكردنی مووچەی خانەنشینان، پێش ئەوەی پارەی پێویست بۆ وەزارەت و دامەزراوەكانی دیكە دابین بكرێت.

هەروەها وەزیری دارایی جەختی كردەوە كە وەزارەت سەرقاڵی دیراسەكردنی میكانیزمی گونجاوە بۆ دامەزراندنی دەرچووان و ڕەخساندنی هەلی كار بۆیان. 

هاوكات كار لەسەر وردبینیكردنی پێشینە نەدراوەكان، كۆكردنەوەی باجی كۆمپانیا بیانییەكان  و گەڕاندنەوەی ئەو پارانە دەكرێت كە لە ڕاپۆرتەكانی دیوانی چاودێری دارایی ئاماژەیان پێدراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 930 هەزار دینارە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووى 83 دۆلارەوەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا 500 ملیۆن دۆلار بەناوى پێداویستیی گەشتیاران بۆ عێراق دەنێرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 919 هەزار دینارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووى 83 دۆلارەوەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی نه‌وتی به‌سڕه‌ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا