پێش 1 هەفتە 59 جار خوێنراوەتەوە

دیوانیە.. هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێكی گەندەڵی و دەستگیركردنی 30 بەرپرس ڕاگەیەنرا

پەیام

دەستەی دەستپاكی فیدراڵی، تۆڕێكی گەورەی گەندەڵی لە شارەوانی دیوانییە هەڵوەشاندەوە و 30 فەرمانی دەستگیركردنیشی بۆ ژمارەیەك بەرپرس و فەرمانبەر دەركرد.

دەستەی دەستپاكی فیدراڵی ڕایگەیاند، سەركەوتوو بوون لە هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێكی "گەورە"ی گەندەڵی لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی دیوانییە، بەگوێرەی بەیاننامەی دەستەكە، نزیكەی 30 فەرمانی دەستگیركردن و پشكنین بۆ بەرپرسان و فەرمانبەران دەرچووە، كە 5 بەڕێوەبەری پێشوو و بەڕێوەبەری ئێستای شارەوانییەكە دەگرێتەوە، ئەوەش بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل، تاڵانی و هەدەردانی سامانی گشتی.

لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكەدا، 15 فەرمانبەر و 3 بەڵێندەر دەستگیر كراون، هەروەها دەست بەسەر بەڵگەنامەی خەرجكردنی زیاتر لە 9 ملیار دینار و چەندین مۆری فەرمی و ئۆتۆمبێلی گرانبەها و بڕە پارەیەكی زۆردا گیراوە. 

ئەو كەسانە بەوە تۆمەتبار كراون كە كەلوپەلیان بە نرخێكی زۆر گران بۆ شارەوانی كڕیوە و پڕۆژەی وەهمییان ئەنجام داوە. 

هاوكات، دادوەر بڕیاری قەدەغەی گەشتكردنی بۆ ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای دیوانییە دەركردووە بەهۆی هەبوونی پەیوەندییان بەو تۆڕەوە، و ڕێكارە یاساییەكانیش دژی سەرجەم داواكراوان بەردەوامن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەرشەد ساڵحی داواى هێشتنەوەى هێزە فیدڕاڵییەکان لە كەركووك و دوزخورماتوو دەکات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەوڵەتی یاسا: دەبێت سنوورداركردنی چەك عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی خوێناوی بپارێزێت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومەتى عێراق سوورە لەسەر سنوورداركردنی چەك و بنبڕكردنی شەڕە خێڵەكییەكان

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    "سندوقی نهێنییەكانی سوودانی" بە تۆمەتی گەندەڵی 20 تریلیۆن دینار دەستگیر كرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هادی عامری داوا دەكات وەڵامی هێرشەكەی ئەمریكا و سعودیە دوابخرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دەسەڵاتى بەڕێوەبردنی وەزارەتە بێ وەزیرەكانى عێراق بە بریکارەکانیان دەسپێردرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: دواکەوتنى مووچە پەیوەندی بە ڕێكخستنەوەی خەرجییە گشتییەکانەوە هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق داوایەکی یاسایی لە کۆمپانیایه‌كی دەرمانیى ئوردنی بردەوە

سەرەتا