پێش 1 هەفتە 208 جار خوێنراوەتەوە

عێراق.. پڕۆژەی ڕادەستكردنی چەك بە دەوڵەت بەردەوامە و ژمارەیەک گرووپیش ڕەتیدەکەنەوە

پەیام

خانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند، كە پڕۆژەی ڕادەستكردنی چەك بە دەوڵەت بە كردنەوەی 854 نووسینگە لە پارێزگاكان بەردەوامە، ئەمەش لەكاتێكدایە بەشێك لە گروپە چەكدارەكان بەهۆی هێرشەكانی سەر حەشدی شەعبی، ڕادەستكردنی چەكەكانیان بە حكومەت بە تەواوی ڕەتدەكەنەوە.

فەریق سەعد مەعن، سەرۆكی خانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند، پڕۆژەی سنوورداركردنی چەك بەپێی قۆناغی دامەزراوەیی و دەستووری بەڕێوەدەچێت بۆ چەسپاندنی سەروەریی یاسا.

ئاماژەی بەوەش كرد، قۆناغی یەكەم دروستكردنی بنكەی زانیاری بووە و قۆناغی دووەمیش تۆماركردنی چەكی ناو ماڵانە لە ڕێگەی 854 نووسینگە لە بنكەكانی پۆلیسی پارێزگاكان، جگە لە هەرێمی كوردستان.

مەعن جەختی كردەوە، كە یەكخستنی چەك و بڕیاری ئەمنی لەژێر چەتری دەوڵەتدا، كۆڵەكەی سەرەكیی بنیاتنانی وڵات و بەرزكردنەوەی هەماهەنگیی نێوان دەزگاكانە.

لە لایەكی دیكەوە، بەتایبەتیش دوای هێرشەكانی سعودیە بۆ سەر حەشدی شەعبی، پرسی وەرگرتنی چەكی هێزەكانی "مقاوەمە" ئاستنەگی بۆ دروست بووە و بەشێك لە گرووپە چەكدارەكان ڕایانگەیاندووە، كە ئامادە نین چەكەكانیان ڕادەستی دەوڵەت بكەن، ئەمەش وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر هەڕەشەكان و پاراستنی پێگەی خۆیان لە هاوكێشە ئەمنییەكاندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەرشەد ساڵحی داواى هێشتنەوەى هێزە فیدڕاڵییەکان لە كەركووك و دوزخورماتوو دەکات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەوڵەتی یاسا: دەبێت سنوورداركردنی چەك عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی خوێناوی بپارێزێت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومەتى عێراق سوورە لەسەر سنوورداركردنی چەك و بنبڕكردنی شەڕە خێڵەكییەكان

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    "سندوقی نهێنییەكانی سوودانی" بە تۆمەتی گەندەڵی 20 تریلیۆن دینار دەستگیر كرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هادی عامری داوا دەكات وەڵامی هێرشەكەی ئەمریكا و سعودیە دوابخرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دەسەڵاتى بەڕێوەبردنی وەزارەتە بێ وەزیرەكانى عێراق بە بریکارەکانیان دەسپێردرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: دواکەوتنى مووچە پەیوەندی بە ڕێكخستنەوەی خەرجییە گشتییەکانەوە هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق داوایەکی یاسایی لە کۆمپانیایه‌كی دەرمانیى ئوردنی بردەوە

سەرەتا