1 کاتژمێر پێش ئێستا
94 جار خوێنراوەتەوە
سوپای ئەڵمانیا ترسی هەیە درۆنە چینییەکان زانیاری دزە پێ بکەن
پهیام
سوپای ئەڵمانیا بەکارهێنانی درۆنی دروستکراوی چینی قەدەغەکرد تەنانەت لەکاتی مەشق و ڕاهێنانی سەربازییدا، هۆکاری ئەو بڕیارە بەهۆی ترسەوەیە لە دزەکردنی زانیارییە هەستیارەکان.
لەو بارەیەوە وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە: ئەو درۆنانەی ئێستا بەکاردەهێنرێن دەگۆڕدرێن بە نمونەی ئەڵمانی و ئەوروپی بەئامانجی پاراستنی داتاکان وپتەوکردنی ئاسایشی سیستمی زانیارییەکان و هەروەها زیادکردنی ئەوەی هێزە چەکدارەکان پشت بە توانای خۆیان ببەستن.
وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا باسی لەوەکرد سوپا درۆنی هەرزانی بەکارهێناوە و لەڕێگەی ڕێکاری زۆر ساکارەوە کڕدراوە، پێش ئەوەی بڕیاری قەدەغەکردنی بدرێت.
ڕۆژنامەی دێر شپیگڵی ئەڵمانی ئاشکرایکرد: بڕیاری قەدەغەکردنی بەکارهێنانی درۆنی دروستکراوی چینی بەهۆی ترسەوەیە لە دزەکردنی چالاکیە سەربازییەکان و شوێنەکانی مەشق و سیستمی چەک بۆ دەزگا هەواڵگرییەکانی چین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە