1 کاتژمێر پێش ئێستا
114 جار خوێنراوەتەوە
ئیسپانیا...مانگرتنی سەندیکاکان پشێوی لە چەند کەرتێک و خزمەتگوزارییەکان دروستکرد
پهیام
سەندیکاکانی کرێکاران لە ئیسپانیا مانگرتنی گشتی یان ڕاگەیاند و بەو هۆیەوە چەند کەرتێک و خزمەتگوزارییەکان پشێوییان بەخۆوە بینی.
سەندیکاکانی کرێکاران لە ئیسپانیا مانگرتنی گشتی یان ڕاگەیاند وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر قەیرانی نیشتەجێبوون و بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان و ئەوەش یەکەم مانگرتنی گشتی سەندیکاکانە لەماوەی ١٤ ساڵی ڕابردوو ئەنجام بدرێت.
بەهۆی مانگی سەندیکاکانەوە کەرتی گواستنەوە و خزمەتگوزارییە گشتیەکان لە ئیسپانیا پشێوییان بەخۆوە بینی و مانگرتنی سەندیکاکان بووە هۆی پەککەوتنی هاتوچۆ لەسەر ڕێگا سەرەکیەکان بەتایبەت لە مەدرید و هەرێمی کەتەلۆنیا و وەزارەتی ناوخۆ دەیان کەسی دەستگیرکرد بەهۆی ڕووداوە جیاجیاکان و هێرشکردنە سەر موڵک و بیناکان.
سەرکردەی سەندیکاکان لە ئیسپانیا ستایشی سەرکەوتنی مانگرتنەکەیان کرد و بانگەوازی ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە مەدرید و بەرشەلۆنە کرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە