2 کاتژمێر پێش ئێستا
149 جار خوێنراوەتەوە
كۆمهڵگهی پزیشكیی ناسر بۆردومان كرا و دهیان قوربانی لێ كهوتهوه
پهیام
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بۆردومـانێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر کۆمەڵگەی پزیشکیی ناسر لە خان یوونس، شەش فەلەستینی شةهيد بوون كة يةكيَك لةوانة سةركردةيةكي حةمماس و هةروةها پزیشکێک و منداڵێک بوون، دەیانی دیکە بریندار بوون و بیناکە بەتەواوی لەکارکەوت.
هاوکات لە ڕووداوێکی دیکەدا لە ڕۆژهەڵاتی کەمپی ئەلبورەیج لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە، هاووڵاتییەکی فەلەستینی بە تەقەی هێزەکانی ئیسرائیل شةهيدبوو. لەبارەی هێرشەکەی سەر نەخۆشخانەی ناسریش، وتەبێژی بەرگریی شارستانی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند بۆردومانەکە بووەتە هۆی شةهيدبووني شەش کەس و برینداربوونی زیاتر لە ٢٠ کەسی دیکە.
بەپێی زانیاریی سەرچاوە ناوخۆیییەکان، بۆردومانەکە زیانی زۆری بە نهۆمی دووەمی کۆمەڵگـە ثزيشكييةکە گەیاندووە کە بەشەکانی قاوش، نەشتەرگەریی ژنان، نەشتەرگەریی پیاوان و بەشی نەخۆشییە ناوەکییەکان لەخۆدەگرێت.
ئاژانسی ئانادۆڵۆ لە زاری سەرچاوە پزیشکییەکانەوە ناسنامەی شةهيداني هێرشەکەی بڵاو کردەوە کە بریتین لە: منداڵێک بە ناوی جیهاد نەعیم محەمەد ئەبوو تەیلەخ (١٣ ساڵ)، پزیشکێک بە ناوی ڕزق ئەحمەد ئیبراهیم ئەبوو شەعیرە (٥٢ ساڵ)، خالید سولەیمان ئیبراهیم ئەبوو عەنزە (٥٣ ساڵ) كه ئهمهیان یهكێك بووه له سهركرده دیارهكانی بزووتنهوهی حهماس له خانیونس، موراد تۆفیق مەحموود ئەبوو زەریفە (٤٥ ساڵ)، سەیف غازی موسەلەم ئەبوو حەتەب (٢٨ ساڵ) و محەمەد نافیز مووسا ئەبوو عەواد (٢٧ ساڵ).
لە کاردانەوەی ئەو ڕووداوەدا، بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامی (حەماس) بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی ناسری لە خان یوونس سەرکۆنە کرد و بە "تاوانی جەنگ" ناوزەندی کرد. بزووتنەوەکە ڕایگەیاند ئەم هێرشە دەربازبوونی بەردەوامی ئیسرائیل لە لێپرسینەوە دەردەخات و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتییەکانی، هاوکات "ئەنجوومەنی ئاشتی" ی بە بەرپرسیار زانی لەبەرانبەر ئەم پەلامارەدا بەهۆی بێدەنگبوونی لە ئاست پێشێلکارییەکان و نەتوانینی لە ڕاگرتنیاندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە