2 کاتژمێر پێش ئێستا
153 جار خوێنراوەتەوە
زانیاری لهسهر دهستبهسهرداگرتنی پارهو زێڕهكانی جومهیلی بڵاو كرایهوه
پهیام
دادگای لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی نەهێشتنی گەندەڵی لە عێراق، بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە ٢٠ ملیۆن دۆلار و ٦٠ کیلۆگرام زێڕی لە دۆسیەیەکی گەندەڵیی وەزارەتی نەوتدا راگەیاند.
دادوەری دادگای ناوەندیی لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی نەهێشتنی گەندەڵی ئاشکرای کرد، لە پرۆسەیەکی هاوبەشدا بڕی ٢٠ ملیۆن و ٣٤٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی و ٢٠٠ ملیۆن دیناری عێراقی، لەگەڵ ٦٠ کیلۆگرام زێڕ و حەوت ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەردا گیراوە. ئەم سامانە پەیوەندی بە دۆسیەی عەدنان جومەیلی، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن و ئەو تۆمەتبارانەی دیکەوە هەیە کە لە ئێستادا دەستبەسەر کراون.
بەپێی راگەیەندراوەکەی دادگا، دۆزینەوە و دەستبەسەرداگرتنی ئەو بڕە پارە و زێڕە، دەرەنجامی رێکارە چڕەکانی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بوون سەبارەت بەو سامانەی لە رێگەی بەهەدەردانی پارەی گشتی لەو پرۆژانەدا کۆکراونەتەوە کە لەلایەن تۆمەتبارانەوە سەرپەرشتی و جێبەجێ کراون.
دادوەری تایبەتمەندی دۆسیەکە جەختی لەوە کردەوە کە لێکۆڵینەوەکان هێشتا بەردەوامن بۆ ئاشکراکردن و راوەدوونانی ئەو کەسانەی دیکەش کە لەم کەیسەدا تێوەگلاون، تاوەکو تەواوی رێکارە یاساییەکان لە دژیان دەگیرێتە بەر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە