1 کاتژمێر پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
فایناشناڵ تایمز: ئیمارات چهكداری كۆڵۆمبی بۆ سوودان دهگوازێتهوه
پهیام
ڕۆژنامەی فایناشناڵ تایمز بڵاوی كردوهتهوه، کە ئەبووزەبی سەرپەرشتیی تۆڕێکی بەرفراوان بۆ دامەزراندن و گواستنەوەی نزیکەی دوو هەزار چەکداری بەکرێگیراوی کۆڵۆمبی دەکات تاوەکو لە سوودان شانبەشانی هێزەکانی پشتیوانیی خێرا بجەنگن.
بەپێی زانیارییەکانی فایناشناڵ تایمز، ئەم ئاڕاستە سەربازییە لە کۆڵۆمبیاوە بۆ ئیمارات و پاشان بۆ شاری بۆساسۆ لە سۆماڵ و لەوێشەوە بۆ لیبیا و هەرێمی دارفوور درێژ دەبێتەوە. کۆمپانیای "گڵۆباڵ سیکوریتی سێرڤسس گرووپ" (جی ئێس ئێس جی) کە ئەحمەد محەممەد حومەیری ئەمینداری گشتیی دیوانی سەرۆکایەتیی ئیمارات لە ساڵی ٢٠١٦دا دایمەزراندووە، بەرپرسیارە لە ناردنی ئەم هێزانە و تێیدا وەزارەتەکانی دەرەوە و ناوخۆی ئەو وڵاتە وەک کڕیاری سەرەکی مامەڵەیان لەگەڵ کۆمپانیاکەدا کردووە.
بهپێی ڕۆژنامهكه کاروانی چەکدارە کۆڵۆمبییەکان لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ـەوە دەستیان بە جووڵە کردووە بە مەبەستی دروستکردنی ڕێڕەوێکی لۆجستی لە ڕێگەی لیبیاوە بۆ گەیاندنی یارمەتییەکان بە دارفوور، کە بەشێکیان بە فڕۆکەی ڕووسی لە سۆماڵەوە بۆ کەمپە بیابانییە نهێنییەکان گواستراونەتەوە. بەشێک لەو چەکدارانە ڕاستەوخۆ لە پێکدادانەکانی شاری فاشردا بەشدار بوون، کە ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ئاستی توندوتیژییەکان لە سوودان دروست کردووە. ئەم پەرەسەندنانە لە کاتێکدایە کە جەنگی نێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتگیریی خێرا بەردەوامە و هەردوولا یەکتر بە سوودوەرگرتن لە چەکداری بیانی و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان تۆمەتبار دەکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە