1 کاتژمێر پێش ئێستا
72 جار خوێنراوەتەوە
داهاتی گومرگی عێراق لە حەوت مانگی ڕابردوو دوو ترلیۆن و 500 ملیار دینار بووە
پەیام
بەڕێوەبەری دەستەی گشتی گومرگ لە عێراق دەڵێت: داهاتی گومرگ لە ماوەی چەند مانگی ئەمساڵدا زیادی كردووە و هێندەی هەموو ساڵی ڕابردووە.
سامر قاسم تائی، بەڕێوەبەری دەستەی گشتیی گومرگ لە عێراق ڕایگەیاند: داهاتی گومرگ لە حەوت مانگی ڕابردووی ئەمساڵ بە زیاتر لە دوو ترلیۆن و 500 ملیار دینار دەخەمڵینرێت و ئەوەش هێندەی داهاتی ساڵی ڕابردووە.
لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، سامر قاسم تائی وتیشی: پێشبینییش دەكرێت كۆی داهاتی گومرگ لەماوەی ئەمساڵدا بگاتە زیاتر لە سێ ترلیۆن و 500 ملیار دینار، ئەوەش بەرزترین ڕێژەی داهاتی گومرگییە لەو كاتەوەی دەوڵەتی عێراق دروست بووە.
بەڕێوەبەری دەستەی گشتیی گومرگ لە عێراق ڕوونیشی كردەوە: زیادبوونی داهاتی گومرگ لەدوای جێبەجێكردنی سیستمی ئەسیكۆدا و بەستنەوەی ئەلیكترۆنی سەرجەم دەروازەكان و دامەزراوەكان بووە و ئەوە یارمەتیدەر بوو بۆ دانانی سنوورێك بۆ گەندەڵی و نەدانی باج و گومرگ لە دەروازەكان.
ڕۆژی ڕابردووش، فەریق عومەر عەدنان وائیلی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق ڕایگەیاند داهاتی مانگی تەممووزی ڕابردوو بۆ یەكەمجار لە مێژوودا 500 ملیار دیناری تێپەڕاندووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە