2 کاتژمێر پێش ئێستا
156 جار خوێنراوەتەوە
ڕووسیا: لە ١٢ کاتژمێردا ١٨٠ درۆنی ئۆکرانیمان خستوەتە خوارەوە
پەیام
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند لەماوەی ١٢ کاتژمێردا، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی ١٨٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینییان لە ئاسمانی ناوچە جیاوازەکانی ڕووسیا تێکشکاندووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئاماژەی بەوە داوە کە پرۆسەی خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە لەنێوان کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی بۆ ٨:٠٠ی ئێوارە بە کاتی مۆسکۆ بەڕێوەچووە. پرۆسەکانی بەرپەرچدانەوەکە بەسەر ئاسمانی هەرێمەکانی بێلگۆرۆد، بریانسک، کالوگا، کۆرسک، لینینگراد، نۆڤگۆرۆد، ئۆریۆل، ڕۆستۆڤ، ڕیازان و تولا، هەروەها بەسەر ئاسمانی کۆماری کرایمیا و ئاوەکانی دەریای ڕەشدا ئەنجام دراون.
پێشتریش لە سەرەتای هەمان ڕۆژدا، مۆسکۆ ئامارێکی دیکەی بڵاوکردبووەوە و تێیدا جەختی لەوە کردبووەوە کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، هێزەکانیان حەوت بۆمبی ئاراستەکراو و ١٧ مووشەکی باڵداری لە جۆری "فلامینگۆ"، بە هاوبەشی لەگەڵ ١٣٢٨ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دیکەی ئۆکراینی خستووەتە خوارەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە