1 کاتژمێر پێش ئێستا
47 جار خوێنراوەتەوە
گەڕەكی 36ـەكانی چوارچرا لەسلێمانی زیاترلە 1200 ماڵە و تائێستا لەتۆڕی ئاو بێبەشە
پەیام
دانیشتووانی گەڕەكی 36ـەكانی چوارچرا لە باشووری سلێمانی بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە بەناچاری خانووەكانیان دەفرۆشن، گەڕەكەكە تۆڕی ئاوی نییە و شارەوانی سلێمانییش تەنیا ئاوەڕۆی سندوقی بۆ ناوچەكە جێبەجێ كردووە.
ژمارەی ماڵەكان زیاترە لە 1200 ماڵ و بەشێك لە گەڕەكەكانی دەوروبەری ئەم گەڕەكە خزمەتگوزارییان پێ گەیشتووە، بەڵام لەم نێوەندەدا ئەم گەڕەكە جێهێڵراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە