2 کاتژمێر پێش ئێستا 144 جار خوێنراوەتەوە

دەستەى پەیوەندییەکانى عێراق: كۆڕەك چوار ترلیۆن دیناری ناوخۆ و یەك ملیار دۆلاری دەرەوە قەرزارە

پەیام 

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى عێراق بڕی پابەندییە داراییەكانی سەر كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم تەنها لە نێوخۆی وڵات بە چوار ترلیۆن دینار ڕاگەیاند.

بەلیغ ئەبووكەلەل دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى عێراقی ڕایگەیاند: كۆمپانیای كۆڕەك زیاتر لە دوو ترلیۆن دیناری دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن، هەروەها، دوو ترلیۆنی باج قەرزارە، ئەمە جگە لە یەك ملیار دۆلاری دەرەوەی وڵاتیش.

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا لە پەراوێزی كۆنگرەی دیالۆگی بەغداد، بەلیغ ئەبووكەلەل ڕایشیگەیاند: بەداخەوە ناكۆكییەكان لەگەڵ كۆمپانیای كۆڕەك گەیشتوونەتە بنبەست.

ئەو وتیشی: لە ساڵی 2022ـەوە كۆڕەك هیچ مۆڵەتێكی كاركردنی نییە.

بەلیغ ئەبووكەلەل دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى عێراق ئاشكرای كرد "هیچ چارەسەرێك بۆ كێشەكانمان لەگەڵ كۆڕەك لەئارادا نییە و دەستمان كردووە بە داخستنی نووسینگەكانی لە بەغداد، چونكە گەیشتووینەتە كۆتاییەكی بنبەست".

وتیشی: ئەم بابەتە تەواو تەكنیكی و پیشەییە و سیاسی نییە، كۆڕەك هەڵەیەكی گەورە دەكات كە بە سیاسیی لێكی دەداتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەستەى پەیوەندییەکانى عێراق: كۆڕەك چوار ترلیۆن دیناری ناوخۆ و یەك ملیار دۆلاری دەرەوە قەرزارە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. دانوستان بۆ ڕادەستکردنى چەک بەردەوامەو بەشێک لە گرووپەکان ڕەتیدەکەنەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    جێگری سەرۆكی پەرلەمان: كێشەی بەغدا و هەرێم لە مووچە و بودجە فراوانترە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    نزار ئامێدی: لە دوای ئێران، عێراق زۆرترین زیانی بەرکەوتووە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی پەرلەمانى عێراق: مووچە مەترسی لەسەر نییە و بەردەوام دەبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق گەرەنتی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران لە كاتی قەیرانەكاندا دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. 16 هەزار ناوی مردوو لە لیستی خانەنشینییدا ئاشكراكرا کە هێشتا مووچەخۆرن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هەشتەمین كۆنفرانسی دیالۆگی بەغدا بەڕێوەدەچێت و تاوتوێی كۆمەڵێك پرس دەکات

سەرەتا