1 کاتژمێر پێش ئێستا
58 جار خوێنراوەتەوە
زیاتر لە 30 هەزار كتێب لە پێشانگای كتێبی كوردی لە سلێمانی فرۆشراوە
پەیام
بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، پێشانگەی كتێبخانە و ناوەندە كوردییەكان درێژ كرایەوە، سەرپەرشتیاری پێشانگاكەش دەڵێ: لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 30 هەزار كتێب فرۆشراون.
سەرپەرشتیاری یەكەم پێشانگەی كتێبخانە و ناوەندە كوردییەكانی بواری چاپەمەنی بە پەیامی ڕاگەیاند: بەهۆی دابەشكردنی مووچە و خواستی زۆری خوێنەران بۆ پێشانگاكە، بڕیاریان داوە بۆ ماوەی 72 كاتژمێر ماوەی پێشانگاكە درێژ بكەنەوە.
یەكێك لە خانەكانی پێشانگاكە خانەی ڕەنێوە كە تایبەت بە كتێب و نوسینەكانی مامۆستا عەلی باپیر نووسەر و ڕۆشنبیری هەرێمی كوردستان و ناوچەكە.
پێشانگای كوردییەكە ڕۆژانە لە كاتژمێر یانزەی بەیانییەوە بۆ یانزەی شەو لە فاملی مۆڵ پێشوازی لە خوێنەرانی دەكات و بەردەوام لەلایەن 40 خانەی كوردییەوە هەزاران ناونیشان بە زمانە جیاوازەكان نمایش دەكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە