1 کاتژمێر پێش ئێستا 92 جار خوێنراوەتەوە

باڵیۆزانی پێشووی بەریتانیا و فەرەنسا داوای ڕاگرتنى هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئیسرائیل دەكەن

پەیام   

زیاتر لە 100 باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا و فەرەنسا داوای ڕاگرتنی ناردنی چەك بۆ قەوارەی زایۆنی دەكەن.

زیاتر لە 100 باڵیۆز و دیپلۆماتكاری پێشووی بەریتانیا و فەرەنسا، لە نامەیەكی كراوەدا بۆ حكومەتەكانیان داوایان كرد هاوكارییە سەربازییەكان و ناردنی چەك بۆ قەوارەی زایۆنی ڕابگیرێت و سزای توند بەسەر تەلئەبیبدا بسەپێنرێت.
 
دیپلۆماتكارەكان ئاماژەیان بەوە كردووە كە ئیسرائیل پەیڕەوی لە "سیاسەتێكی سیستماتیك بۆ وێرانكردنی غەززە و دانیشتووانەكەی" دەكات و ئەوەی لە كەرتی ڕۆژئاوا دەگوزەرێت، وەك توندوتیژی نیشتەجێبووان و ڕووخاندنی ماڵەكان، دەگاتە ئاستی "پاكتاوی ڕەگەزی".

واژووكەرانی نامەكە جەختیان لەوە كردووەتەوە كە لە كەرتی غەززە دوو ملیۆن كەس لە تەنیا 30%ی خاكی وێرانبوودا گەمارۆ دراون و بەدەست برسێتی و كەمی دەرمانەوە دەناڵێنن.

 ئەوان داوایان لە لەندەن و پاریس كردووە وەك ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش، بەرپرسیارێتی خۆیان بۆ جێبەجێكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكان و لێپرسینەوە لە تاوانبارانی جەنگ بەكار بهێنن. 

دیپلۆماتكارەكان داوای حەوت هەنگاوی بەپەلەیان كردووە، لەوانە: پابەندبوون بە بڕیارەكانی دادگای نێودەوڵەتی، هەڵپەساردنی ڕێككەوتننامەی بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل و داننان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین بۆ هەنگاوی كردەیی بگۆڕێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    باڵیۆزانی پێشووی بەریتانیا و فەرەنسا داوای ڕاگرتنى هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئیسرائیل دەكەن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى ترەمپەوە کۆمارییەکان زۆرینەی كۆنگرێس لەدەستدەدەن

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا: نزیكەی 20 هەزار چەكداری كرێگرتە لە ئۆكرانیادا هەن

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: دڵخۆش دەبم بە خۆكاندیدكردن بۆ ویلایەتی سێیەمی سەرۆكایەتی ئەمریكا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پاش سزادانى لەلایەن ئەمریکاوە، سەرۆكی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێران چەكی ئەتۆمی هەبێت ئیسرائیل و ناوچەکە لەنێودەبات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی عێراق: مووچەی فەرمانبەران پارێزراوە و گرەنتى کراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا كار بۆ جێبەجێكردنی پلانی ترەمپ بۆ ئاشتی لە غەززە دەكات

سەرەتا