55 خولەک پێش ئێستا
27 جار خوێنراوەتەوە
خانەنشینان: یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو جێبەجێنەكرێت دەڕژێینە سەر شەقام
پەیام
خانەنشینانی كوردستان هۆشداریی ئەنجامدانی خۆپیشاندان و تۆماركردنی سكاڵای یاسایی دەدەن ئەگەر حكومەت یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو جێبەجێ نەكات.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا، سەرۆكی یەكێتیی خانەنشینانی كوردستان ڕایگەیاند كە كێشەكانیان لە ساڵی 2014ەوە بەردەوامە، بەو هۆیەوە داوای گەڕاندنەوەی دەستبەجێی مافەكانیان دەكەن.
سەرۆكی یەكێتیی خانەنشینان ڕوو بە حكوومەتی ماوەبەسەرچووش ڕایگەیاند: چۆن خەوتان لێ دەكەوێت ئەگەر خۆتان بە بەرپرسی ئەو خەڵكە دەزانن، لەكاتێكدا خانەنشین هەیە نزیكەی ساڵێك و شەش مانگە مووچەی وەرنەگرتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە