04/09/2026 492 جار خوێنراوەتەوە

سوریا دەیەوێت بە گواستنەوەى نەوتى عێراق جێى گەرووى هورمز بگرێتەوە

پەیام 

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كرد، كە هەوڵەكانی حكومەتی سوریا بۆ پەرەپێدانی هاوكارییە ئابوورییەكان لەگەڵ عێراق، هەوڵێكە بۆ ناساندنی سوریا وەك جێگرەوەیەكی وشكانی بۆ گەرووی هورمز لە گواستنەوەی نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ڕۆژنامەی "واشنتن پۆست"ی ئەمریكی لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، هەوڵەكانی حكومەتی دیمەشقی بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابوورییەكان لەگەڵ عێراق وەك "هەوڵێك بۆ پێشكەشكردنی سوریا وەك جێگرەوەی هورمز" وەسف كرد. 

ڕۆژنامەكە ڕایگەیاندووە،  كە حكومەتی نوێی سوریا هەوڵ دەدات وڵاتەكەی بكاتە "ڕێڕەوێكی وشكانی بۆ گواستنەوەی نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ جیهان"، هەروەها جەختی كردەوە كە هاوكاری لەگەڵ عێراق گرنگترین هەنگاوە بۆ ئەم مەبەستە.

لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە كە تۆم باراك، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە كاتی ڕاگەیاندنی پڕۆژەی بۆری نەوتی بەسرە-بانیاس بە بەرپرسانی عێراق و سوریای ڕاگەیاندووە كە پڕۆژەكانی وزە لە نێوان هەردوو وڵات گەرووی هورمز دەكەنە "ڕێڕەوێكی لاوەكی".

واشنتن پۆست ئاماژەی بەوەش كردووە كە سیاسەتی ئێستای ئەمریكا لەگەڵ ئامانجەكانی حكومەتی سوریا لەم بوارەدا یەكدەگرێتەوە، كە ئامانجیان كەمكردنەوەی پشتبەستنە بە ڕێڕەوە ئاوییە تەقلیدییەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت؛ ئەمریکا کارئاسانی بۆ هەناردەی نەوتی ڕووسیا، ئێران دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دۆلار به‌رزه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بانکی ناوەندیی عێراق: یەدەگی دراو بەشی هاوردەی تەواوی ساڵێک دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتى نانه‌وتی عێراق زیادی كردووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی بودجە و نەوت دەچێتە بەغدا

سەرەتا