04/09/2026 278 جار خوێنراوەتەوە

فالح ساری: ئاشكراكردنی داهاتەکان بنەمایەكی سەرەكییە بۆ داڕشتنی بودجەیەكی ورد

پەیام 

فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، لە كۆبوونەوەیەكی فراواندا لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتەكان و شاندی هەرێمی كوردستان، جەختی لە گرنگیی شەفافییەت و ئاشكراكردنی داتا داراییەكان كردەوە بۆ تەواوكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی "بەرنامە و كارایی" و گەیشتن بە بودجەیەكی واقیعی.

وەزیری دارایی عێراق، ڕۆژى 3ى 9ى 2026  سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی كرد بۆ بەدواداچوونی قۆناغەكانی ئامادەكردنی پڕۆژەی بودجەی "بەرنامە و كارایی". 

لە كۆبوونەوەكەدا شاندێكی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان، پارێزگاری سەڵاحەدین، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و نوێنەرانی چەندین وەزارەت و لایەنی حكومی بەشدار بوون.

لە دیدارەكەدا باس لەو كارانە كرا كە لە چوارچێوەی خشتە دیاریكراوەكاندا ئەنجام دراون، لەگەڵ تاوتوێكردنی پێشنیاری تیمەكانی كار بۆ تەواوكردنی پێداویستییەكانی پڕۆژەكە.

وەزیری دارایی ئاماژەی بەوە كرد كە وەزارەت هەنگاوی باشی ناوە بۆ گۆڕینی سیستەمی بودجە لە سەرنجدان لەسەر قەبارەی تەرخانكردنی داراییەوە بۆ پێوانەكردنی ئەنجام و ئامانجەكان، لە ڕێگەی بەستنەوەی خەرجییەكان بە بەرنامە و نیشاندەرەكانی كاركردنەوە. 

فالح ساری داوای كرد كۆبوونەوەی دووقۆڵی لە نێوان لیژنە پسپۆڕەكان و شاندی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت، جەختیشی لەوە كردەوە كە شەفافییەت و ئاشكراكردنی تەواوی داتا داراییەكان و داهاتەكان، بنەمایەكی سەرەكییە بۆ داڕشتنی بودجەیەكی ورد و واقیعی كە لە بەرژەوەندی گشتیدا بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لە پێنج مانگی ڕابردوودا تۆمار کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەرنامەی خۆراکی جیهانی بزدجه‌ كه‌مه‌ و هاوكارییه‌كانمان بۆ نیو ملیۆن كه‌س بڕی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

سەرەتا