1 کاتژمێر پێش ئێستا
120 جار خوێنراوەتەوە
دوای سەردانی وەفدی ئەمریكا، ڕوسیا بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ هێرەشەكان ڕادەگرێت
پەیام
ڤلادمیر پوتن سه‌رۆكی ڕوسیا فه‌رمانی به هێزه چه‌كداره‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد، بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ سه‌رجه‌م هێرشه ئاسمانی و موشه‌كییه‌كان بۆ سه‌ر كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا رابگرن، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێكی ئاماده‌كاری بۆ پێشوازیكردن له سه‌ردانی شاندێكی باڵای ئه‌مریكی بۆ ناوچه‌كه.
وەفدە ئه‌مریكییه‌كه ئه‌مڕۆ به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕوسیا گه‌یشتنه مۆسكۆ و پێشنیارێكی نوێیان بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆكرانیا پێیە، بڕیاریشه دواتر سه‌ردانی كیێڤ بكه‌ن و له‌گه‌ڵ ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیاش كۆببنەوە.
شانده باڵاكه‌ی ئه‌مریكا پێكهاتوه له ستیڤ ویتكۆف نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و جارید كۆشنه‌ر زاوا و راوێژكاری تڕه‌مپ كه ئه‌ركیان ئه‌نجامدانی گفتوگۆ و تاوتوێكردنی ده‌ستپێشخه‌ری و پێشنیازێكه به مه‌به‌ستی ڕاگرتن و كۆتاییهێنان به شه‌ڕی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە