1 کاتژمێر پێش ئێستا
147 جار خوێنراوەتەوە
بۆ بوون به ڕێبه‌ری حاجییان 465 مامۆستای ئایینی تاقیكردنه‌وه‌یان ئه‌نجامدا
په‌یام
ئەمڕۆ تاقیکردنەوەیەک بۆ 465 مامۆستای ئاینی ئەنجام درا بە مەبەستی دیاریکردنیان وەک ڕێبەری حاجییان (مورشید) بۆ وەرزی فەریزەی حەجی ساڵی 2027.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هه‌رێم ڕایگەیاند، کە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی پرۆسەی تاقیکردنەوەکە بەشێوەی وزاری و لە یەک کاتژمێری دیاریکراودا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بەڕێوە بردووە.
ڕاشیگه‌یاندووه، له‌دوای تاقیكردنه‌وه‌كه تیروپشك بۆ 62 مامۆستا وه‌ك ڕێبه‌ری حاجییان ده‌كرێت بۆ هه‌ردوو وه‌رزی حه‌جی 2027 و 2028.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە ئه‌وه‌شی ڕوونکردووه‌ته‌وه، پرۆسەی تاقیکردنەوەکە لە ڕێگەی سێ بنکەی سەرەکییەوە بەڕێوەچووە، بنکەی هەولێر تایبەت بە بەشداربووانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
بنکەی سلێمانی: بۆ مامۆستایانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و گەرمیان، بنکەی دهۆک: مامۆستایانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی گرتووه‌توه.
ئه‌مساڵ زیاترله 120 هه‌زار كه‌س ناوی خۆیان بۆ فه‌ریزه‌ی حه‌ج تۆماركردووه و بڕیاره له‌م مانگه تیروپشك بۆ هه‌ردوو ساڵی 2027 و 2028 بكرێت و زیاترله 10 هه‌زار كه‌س هه‌ڵبژێردرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە