1 کاتژمێر پێش ئێستا
155 جار خوێنراوەتەوە
تڕهمپ: ههركاتێك له جهنگی سهر ئێراندا سهركهوتین؛ نرخی نهوت دادهبهزێت
پهیام
دۆناڵد ترامپ پێشبینی دابەزینی خێرای نرخی نەوت دەکات لە ئەگەری سەرکەوتنیان لە جەنگی دژی ئێران، هاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە کە تاران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تروس سۆشیاڵ" بڵاویکردووەتەوە، دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو و توند دادەبەزێت، کاتێک لە جەنگی دژی ئێراندا سەرکەوتن بەدەست دەهێنن.
سەبارەت بە وردەکاریی دابەزینی نرخەکان، ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد سەرەتا نرخی یەک گالۆن سووتەمەنی بۆ سێ دۆلار دادەبەزێت و دواتریش بۆ کەمتر لە دوو دۆلار کەم دەبێتەوە، جەختیشی کردەوە کە ئەو گۆڕانکارییە لەماوەیەکی زۆر خێرادا ڕوو دەدات.
لەلایەکی دیکەوە و لە درێژەی پەیامەکەیدا، ترامپ ڕایگەیاند ئێران بە هیچ شێوەیەک و هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە