2 کاتژمێر پێش ئێستا
135 جار خوێنراوەتەوە
عومڕهكارێكی دیكەی كورد له شاری مهككهی پیرۆز كۆچی دوایی كرد
پەیام
ئەمڕۆ 18ی ئەیلوولی 2026، عومرەکارێکی کوردی دانیشتووی شاری هەولێر، لە شاری مەککەی پیرۆز دوای بەجێهێنانی سوننەتی عومرە، بەهۆی تێکچوونی لەناکاوی باری تەندروستییەوە گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەو عومرەکارە ناوی (سەید نەجمەدین مەغدید سەعید)ە و لەدایکبووی ساڵی 1967ە، ماوەی چەند رۆژێکە بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی عومرە لەگەڵ هاوسەر و کەسوکارەکەیدا گەیشتووەتە وڵاتی سعوودیە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ناوبراو پێشتر هیچ نەخۆشییەکی کوشندەی نەبووە، بەڵام ئەمڕۆ باری تەندروستی بە شێوەیەکی لەناکاو تێکچووە و کۆچی دوایی کردووە، هەروەها بڕیارە دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان و ئەنجامدانی نوێژی مردوو، تەرمەکەی لە گۆڕستانی شەرائیع لە شاری مەککە بەخاک بسپێردرێت.
بە گیانلەدەستدانی ئەم هاووڵاتییەش، کۆی گشتیی ئەو عومرەکارە کوردانەی لە دەستپێکی وەرزی عومرەی ئەمساڵەوە لە مەککە کۆچی دواییان کردووە، گەیشتە 3 هاووڵاتی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە