1 کاتژمێر پێش ئێستا
127 جار خوێنراوەتەوە
دابەشكردنی بەنزین بەشێوەی تاك و جووت تا چەند قەرەباڵەغی كەمدەكاتەوە؟
پەیام
بەهۆی قەیرانی بەنزین، لە سلێمانی سیستمی دابەشكردنی 750 دیناری بۆ "تاك و جووت" گۆڕدرا. هاووڵاتییان ئەم هەنگاوە بە هەوڵێك بۆ شاردنەوەی شكستەكانی ئیدارەدان دەزانن، بەتایبەت كە پشكی بەنزینخانەكان كەم كراوەتەوە و دیاردەی نۆرەبڕین بەناوی هێزی ئەمنییەوە بێزاری دروست كردووە.
خەڵك لەگەڵ ناچارییان بە ڕازیبوون بەم سیستمە تاقەتپڕووكێنە و دەسەڵات تۆمەتبار دەكەن بەوەی كێشەكان بۆ سزادانی هاووڵاتییان قوڵتر دەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە