1 کاتژمێر پێش ئێستا
42 جار خوێنراوەتەوە
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ترس و نیگەرانی لای هاووڵاتییان دروستكردووە
پەیام
بەهای دۆلار لە بازاڕی ڕەشی عێراق بەربەستی 160 هەزار دیناری تێپەڕاند، ئەمەش مەترسییەكی ئابووریی قوڵ و نیگەرانیی زۆری لای هاووڵاتییان دروست كردووە.
تێكەڵبوونی هۆكارە ناوخۆییەكانی وەك كەمبوونەوەی هەناردەی نەوت و دواكەوتنی مووچە، لەگەڵ فشاری سیاسەتی دراوی ئەمریكا و مەترسییە ئەمنییەكان، بووەتە هۆی دابەزینی بەهای دینار و بەرزبوونەوەی نرخی كاڵا بنەڕەتییەكان، ئێستا حكومەت پێویستی بە بڕیارێكی ستراتیژییە بۆ پاراستنی گوزەرانی چینی كەمدەرامەت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە