پێش 3 هەفتە
425 جار خوێنراوەتەوە
هاووڵاتییانی سلێمانی دوای پێدانی پارەش كارەبای پڕۆژەی ڕووناكییان بۆ هەڵناكرێتەوە
پەیام
ماوەی زیاتر لە مانگێكە هاوبەشانی پڕۆژەی ڕووناكی لە سنووری سلێمانی بەدەست بڕانی كارەبا لە ڕێگەی خودی پڕۆژەكەوە دەناڵێنن.
كارەبای هاووڵاتییان بە پاساوی پارەدان دەبڕدرێت و دوای پێدانیشی هەڵناكرێتەوە، بەهۆی دواكەوتنی هەڵكردنیەوە بەشێك لە هاوبەشانیش تا ئاستی چۆڵكردنی ماڵەكانیان ڕۆیشتوون.
هاوكات بەڕێوەبەرایەتیی كارەباش بەهۆی شۆڕنەبوونەوەی دەسەڵاتەكان لە بەردەم چارەسەری كێشەی هاووڵاتییاندا بە تەواوی دەسەوسانە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە