1 کاتژمێر پێش ئێستا 119 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: وەڵامدانەوەی سەربازیمان بۆ سنوورداركردنی گەشتە ئاسمانییەكان نابێت

پەیام 

تاران دەنگۆی وەڵامدانەوەی سەربازی بۆ سنوورداركردنی گەشتە ئاسمانییەكان ڕەت دەكاتەوە و جەخت لە بەردەوامیی دانوستانەكان دەكاتەوە.

دەستەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە ڕاگەیەندراوێكدا، دەنگۆی پەنابردنی تاران بۆ وەڵامدانەوەی سەربازی لە بەرانبەر سنوورداركردنی گەشتە ئاسمانییەكان ڕەت كردەوە و ئاشكرای كرد كە دانوستان لەگەڵ وڵاتانی پەیوەندیدار بەردەوامە بۆ هەڵگرتنی ڕێكارە نایاساییەكان. 

هەروەها جەختی كردەوە ڕێگەچارەی مەدەنیی فرەچەشن هەیە بۆ مامەڵەی هاوشێوە كە لە كاتی پێویستدا بەرانبەر هەندێك فڕۆكەخانە دەگیرێتەبەر كە هیوای خواستووە كار نەگاتە ئەوە.

 ئەم ڕاگەیەنراوە دوای ئەوە هات كە محەمەد موخبیر، ڕاوێژكاری موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری ئێران لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس نووسیبووی: "دەبێت گەشتی ئاسمانی بۆ هەمووان بێت، یاخود بۆ هیچ لایەك نەبێت".

 ئەم گرژییە هاوكاتە لەگەڵ ڕاگرتنی گەشتەكانی ئێران لەلایەن فڕۆكەخانەكانی عێراق و ناوچەكەوە، بەهۆی هەڕەشە و گوشارەكانی واشنتۆن بۆ سەپاندنی سزا بەسەر هەر فڕۆكەخانەیەكدا كە خزمەتگوزاری پێشكەش بە فڕۆكە ئێرانییەكان بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: وەڵامدانەوەی سەربازیمان بۆ سنوورداركردنی گەشتە ئاسمانییەكان نابێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژمارەیەك وڵات دژی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران دەوەستنەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردۆگان: پیشاندانی تورکیا وەک هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل بانگەشەی هەڵبژاردنە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان: ڕێبەری باڵا تەندروستی باشە و برینەكانی بەتەواوی چاك بوونەتەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    وڵاتانی كەنداو و ئوردن ڕووبەڕووی حەوت هەزار هێرشی ئێران بوونەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوو سەربازی ئیسرائیلی بە درۆنێكی سوپاكەی خۆیان كوژران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سعودیە و توركیا و پاكستان هەوڵی چالاككردنی "رێككەوتننامەی مەككە" دەدەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تاران پێشنیازی ئاگربەستی حەوت ڕۆژە و ئازادكردنی پارە سڕكراوەكانی دەكات

سەرەتا