1 کاتژمێر پێش ئێستا 98 جار خوێنراوەتەوە

باڵیۆزانی عێراق و ئێران ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان بە "كاتی" ناو دەبەن

پەیام

باڵیۆزانی عێراق و ئێران ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوانییان بە "كاتی" ناو دەبەن و جەخت لە بەردەوامی هەوڵەكان بۆ ئاساییكردنەوەیان دەكەنەوە.

لە لێدوانێكیدا یاسر حەجاج، باڵیۆزی عێراق لە تاران ڕایگەیاند: ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عێراق و ئێران دۆخێكی كاتی و تێپەڕە و ڕوونی كردەوە كە حكوومەتی عێراق لە پەیوەندیی بەردەوامدایە لەگەڵ لایەنی ئێرانی بۆ چارەسەركردنی ئەم بارودۆخە لەناكاوە و ئاساییكردنەوەی گەشتەكان. 

حەجاج ئاماژەی دا گەشتەكان گرنگییەكی گەورەیان هەیە، چونكە نزیكەی 100 هەزار خوێندكاری عێراقی لە دامەزراوەكانی ئێران دەخوێنن، جگە لە بوونی ڕەوەندێكی فراوان و هەزاران گەشتیار. 

هاوكات جەختی كردەوە پەیوەندیی هەردوو وڵات زۆر لەوە بەهێزترە بە ڕووداوێكی لەناكاو بشێوێت. 

لە لایەكی دیكەوە، محەمەد كازم ئالسادق، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند: گفتوگۆكان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق بەردەوامن و بەمزووانە بڕیارێكی نوێ ڕادەگەیەنرێت.

 ئالسادق ئاشكرای كرد كە لە نێوان 12 بۆ 13 هەزار گەشتیار لە ڕێگەی هێڵە ئێرانییەكانەوە لە نێوان تاران و بەغدادا هاتوچۆ دەكەن و ئەم ژمارەیەش كەم نییە. 

باڵیۆزی ئێران ئاماژەی بەوەش كرد "چەندین پێشنیاز لەلایەن تارانەوە بە مەبەستی دەستپێكردنەوەی خێرای گەشتە ئاسمانییەكان پێشكەش كراون و كاركردنی هاوبەش بۆ جێبەجێكردنیان بەردەوامە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    باڵیۆزانی عێراق و ئێران ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان بە "كاتی" ناو دەبەن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    خەزعەلی: ڕێگە نادەین عێراق ببێتە بەشێك لە گەمارۆی سەر ئێران

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژمارەیەك تانكەری بەنزینی هاوردەكراو لە سوریاوە گەیشتنە عێراق

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری: هیچ بنكەیەكی سەربازی بیانیی لە عێراقدا نامێنێت

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    جێگری سەرۆکی پەرلەمان: ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران نادەستوورییە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ گفتوگۆدایە هەندێك لە گه‌شتەكانی بۆ ئێران بەردەوام بێت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوجەبا: گەشتەکان لە عێراق بۆ ئێران دەستپێنەكەنەوە، فڕۆکەخانەکان پەکدەخەین

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی: سەروەریی یاسا دەسەپێنین و عێراق دەكەینە ناوەندێكی جیهانیی وزە

سەرەتا