پێش 2 هەفتە 195 جار خوێنراوەتەوە

توركش ئێرلاین گەشتەكانی لە نێوان ئیستەنبووڵ و سلێمانی دەستپێكردەوە

پەیام

دوای ماوەیەك ڕاگرتن، هێڵی ئاسمانیی توركیا (توركیش ئێیەرلاین) هەفتانە بە چوار گەشت گەشتەكانی لە نێوان ئیستەنبووڵ و سلێمانی دەستپێكردەوە. 

 هاوكات گەشتەكانی پێگاسۆس، ئەی جێت و هێڵی قەتەری بۆ سلێمانی ئەنجام دران و گەشتێكی تارانیش هەڵوەشایەوە. 

 لەلایەكی دیكەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئەنجامدانی 50 گەشتی چوون و هاتنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆ چەندین شاری جیهان بۆ ئەمڕۆ ڕاگەیاند. 

پێشتر توركیا بەبیانووی هۆكاری ئەمنی و سیاسیی لە نیسانی 2023ەوە قەدەغەی گەشتی ئاسمانی بۆ سلێمانی ڕاگەیاند، دواتر لە تشرینی دووەمی 2025 دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی ڕاگەیاند. 

لە ساڵی 2026 یشدا بەهۆی گرژییە ئەمنییەكانی ناوچەكەوە ڕاگرتنی كاتی گەشتەكان لە توركیاوە بۆ سلێمانی دەستیپێكردەوە. ئەمڕۆش جارێكی دیكە هێڵی ئاسمانیی توركیا (توركش ئێرلاین) گەشتەكانی لە نێوان ئیستەنبووڵ و سلێمانی دەستپێكردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبه‌ی تاوه‌باران ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسی: بارانبارین بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و با چالاک دەبێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    مه‌سرور بارزانی: كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌نگاوی یه‌كه‌می پێكهێنانی حكومه‌ته‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نوێنەری كۆمەڵ لە ئامەد بەشداریی 11هەمین دیداری زانایانی ئیسلامی دەكات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    مەرزی پەروێزخان بووە دووەمین ناوەندی سەرەكیی بازرگانی لە ئێراندا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    زیاترلە 500 سزادراوی لە سێدارەدان لە هەرێم هەیە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لە ناوچەیەكی سنە زیاترلە 12 هەزار تۆن ترێ بەرهەم دێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ئەركی حكومەتە قەرزی ئاو و كارەبا لە پاشەكەوتی مووچە وەربگرێتەوە

سەرەتا