2 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
سەعدی پیرە: پارەیەكی زۆری كارەبام بۆ هاتووەتەوە بێئەوەی لە ماڵەوە بووبم
پەیام
ناڕەزاییەكان لەسەر بەرزی نرخی كارەبای پڕۆژەی ڕووناكی بەردەوامە و هەر تەنها هاوڵاتی ئاسایی نەگرتووەتەوە، بەڵكو لە ئێستادا بەرزی نرخی كارەباكە بەشێك لە بەرپرسانیشی گرتووەتەوە و ئەوانیش دەنگی ناڕەزاییان هەڵبڕیوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، لەبارەی بەرزی نرخی كارەبای پڕۆژەی ڕووناكی بە میدیای حزبەكەی ڕاگەیاند، زیاتر لە یەک ملیۆن دینار پارەی کارەبام بۆ هاتووەتەوە و لەماڵیش نەبووم.
ڕاشیگەیاند، "ئەو بڕە پارە زۆرەی كە بۆم هاتووەتەوە لەكاتێكدایە كە من تاقە شەمسیشم هەیە و ئەم ماوەیە نزیكەی مانگێك لە ماڵەوە نەبووم، كەچی زیاتر لە یەک ملیۆن دینارم بۆ هاتووەتەوە، لەكاتێكدا ڕەنگە بایی 100 هەزار دینارم كارەبا سەرفنەكردبێت، ئەگەر پارەكەش نەدەی كارەباكەت دەبڕن".
وتیشی " ئەوە ژیان نییە كە خەڵكی تێدایە، هەموو نرخەكان زیادیان كردووە بێئەوەی مووچە و داهاتی خەڵك زیادی كردبێت، كە ئەوە لە دنیادا شتی وانییە نرخی هەموو شتێك زیاد بكات و مووچە و داهاتی خەڵك زیاد نەكات و وەك خۆی بێت".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە