1 کاتژمێر پێش ئێستا 108 جار خوێنراوەتەوە

مامۆستا عه‌لی باپیر په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و داوای كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات

ئەگەر دەست لە تەبایی و یەکڕییزییمان نەجووڵێنین، زیاتر جێ دەمێنین. 
جەماوەری هەرێمی کوردستان. 
حیزب و لایەنە سیاسییەکان. 
ئێستا بارودۆخی سیاسی و ئاڵۆزییەکانی جیهان و ناوچەی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست و نێوخۆی عێڕاق، گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسییدار و، کاریگەرییەکانی کۆی جیهان و ناوچەکەی گرتۆتەوە. دەشبینین دەوڵەتان بەدوای بەرژەوەندییەکانی خۆیاندا دەگەڕێن و، دەیانەوێت پارێزگاریی لەبوونی خۆیان بکەن، بەپشت بەستن بەهاوپەیمانێتیی و ڕێککەوتنی جۆرا وجۆر. 
ئەگەر لە دەوڵەتانی دراوسێی عێڕاقەوە سەرنج بدەین دەبینین: هەمووان سەرەڕای بەهێزییان لەڕووی ئابووریی و سەربازیی و سیاسیی و پێگەی جوگڕافییانەوە، لەبەر مەترسییەکانی ئەم قۆناغە، پێداچوونەوەیان کردوە بە سیاسەتی خۆیاندا و، لەهەوڵی ئەوەدان چۆن خۆیان بدەنە پاڵ یەکدیی، بۆ پارێزگاریی لە بەرژەوەندیی هاوبەشیان. 
بێگومان بارودۆخی سیاسی عێڕاق و هەرێمی کوردستانیش، دوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا لە‌مڕۆوە: ٣٠ / ٩ / ٢٠٢٦ز، دەچێتە قۆناغێکی نوێوە و، دیار نیە ئاکامی ڕووداوەکان لەم قۆناغەدا بەکوێ دەگات، بەڵام ئەوە ڕوونە کە پێداویستیی قۆناغەکە کۆمەڵێک هەنگاو لە هێزو لایەنە سیاسییەکانی هەرێم دەخوازێت، هیچ نەبێت سوود لە ئەزموون و هەنگاوەکانی وڵاتانی دیکە  وەربگرین بۆ ئێستامان و ئایندەمان. 


لێرەوەش داوا لەهەموو پارتە سیاسییەکان دەکەم: بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و، بەرژەوەندییە گشتییەکانی هەرێم بخەنە پێش هەر ئامانجێک و، ناکۆکییە نێوخۆییەکان وەلابنێن پرسە چارەنوسسازەکان لەبەرچاو بگرن. بۆیە بەپێوستی دەزانم داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان، بخەمە بەردەست هەمووان، تاکو بتوانین تێیدا هێڵی گشتی هەنگاوەکانی ئایندەمان بۆ یەکگوتاریی و یەکهەڵوێستیی بکێشین، ئەمەش وەک خاڵی سەرەتای ئامادەکارییەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە لەدەستپێکی قۆناغێکی نوێدا. 
پێشنیازیش دەکەم لەو کۆبوونەوەیەدا جگە لە: کێشانی هێڵی گشتی بۆ کار و هەنگاوەکانی داهاتوومان، بەرەو یەکگوتاریی و یەکهەڵوێستیی، هیچ مەسەلەیەکی دیکە تاووتوێ نەکرێ. 
هەر شاد و سەرکەوتووبن. 
برای دڵسۆزتان: عەلی باپیر
٣٠/٩/٢٠٢٦ز
١٩/٤/١٤٤٨ک

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    مامۆستا عه‌لی باپیر په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و داوای كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كشانەوەی هاوپەیمانان هەرێمی كوردستان دەخاتە بەردەم چارەنووسێكی نادیار

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كەركووك.. بەهۆی بڕینی بەشە گازیان شۆفێرانی ئامێرەكانی بیناسازی گردبوونەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو هاووڵاتیەی چاوێكی لەدەستدا: پەنجەمۆرم بۆ سڕكردن كردووە نەك بۆئەوەی پزیشك هەڵە بكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆلێژەكانی خانەقین دەبنە زانكۆیەكی سەربەخۆ و سەر بە عێراق دەبن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مەسرور بارزانی كشانەوەی ئەمریكا بە "شەرمهێنەر و نەنگی" ناوزەد دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌رێمی كوردستان.. خزمەتگوزارییەکانی ھاتووچۆ بە دیجیتاڵی دەکرێن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هۆشداریی لە لەنێوچوونی یەكجاری كەرتی پەلەوەر دەدرێت

سەرەتا