2 کاتژمێر پێش ئێستا
50 جار خوێنراوەتەوە
كەركووك.. بەهۆی بڕینی بەشە گازیان شۆفێرانی ئامێرەكانی بیناسازی گردبوونەوە
پەیام
ژمارەیەك لە شۆفێرانی ئۆتۆمبێل و ئامێرەكانی بیناسازی وەك دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بڕینی بەشە گازیان بۆ زیاتر لە مانگێك، گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتییان ئەنجام دا.
شۆفێرانی بەشداربووی گردبوونەوەكە ئاماژەیان بەوە كرد كە ڕاگرتنی بەشە گازەكەیان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە، بارگرانییەكی گەورەی دارایی بۆ دروست كردوون و كاریگەری ڕاستەوخۆی كردووەتە سەر بژێوی و ژیانی ڕۆژانەیان.
ڕایشیانگەیاند: بەهۆی بەرزیی نرخەوە، توانای كڕینی گازیان لە بازاڕدا نییە و كارەكانیان وەستاوە، داوا دەكەن بە زووترین كات كێشەكەیان بۆ چارەسەر بكەن و دابەشكردنی بەشە گازەكەیان ئاسایی بێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە