1 کاتژمێر پێش ئێستا 118 جار خوێنراوەتەوە

شاندێكی په‌رله‌مان بۆ نرخی دۆلار سه‌ردانی بانكی ناوه‌ندییان كرد


په‌یام

شاندێکی پەرلەمانی لە سەردانێکیاندا بۆ بانکی ناوەندیی عێراق، کاریگەرییەکانی نرخی دۆلار لەسەر هەرێمی کوردستان، کێشەی پێشینەکان و هەماهەنگیی نێوان هەولێر و بەغدایان بۆ سوودمەندبوونی هاووڵاتییان تاوتوێ کرد. 

لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی هاووڵاتییان، هەریەک لە پەرلەمانتاران ئەحمەد حاجی ڕەشید، غالب محەمەد عەلی و دکتۆر باسم ئەلغرابی سەردانی بانکی ناوەندیی عێراقیان کرد. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر کاریگەرییەکانی گۆڕانکاریی نرخی دۆلار لەسەر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان کرا، بەتایبەتی لە بوارەکانی گەشتکردن، خوێندن و چارەسەری پزیشکی. لەم بارەیەوە بانکی ناوەندی ئاشکرای کرد کە چەندین جار نووسراوی فەرمییان ئاراستەی وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامی پێویستیان وەرنەگرتووە، بڕیاریشە لەپێناو دیاریکردنی بەرپرسیارێتییەکان، لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو نووسراوانە بۆ ڕای گشتی بڵاو بکرێنەوە. 

سەبارەت بە پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بەو کۆمپانیایانەی کە پڕۆژەکانیان بە شێوەی قیست بە هاووڵاتییان فرۆشتووە، بانکی ناوەندی دووپاتی کردەوە نووسراویان بۆ هەرێمی کوردستان کردووە و پێویستە ئەو بڕیارە جێبەجێ بکرێت. لە هەمان کاتدا، بانکەکە ئاماژەی بە هەوڵەکانی کرد بۆ دابینکردنی بڕی زیاتری دۆلار بە مەبەستی کەمکردنەوەی فشارەکانی سەر بازاڕ و نزیککردنەوەی نرخی فەرمی لە نرخی بازاڕ. هاوکات لەبارەی سیستەمی ئەسیکۆدا، پێشنیاز کراوە کە دۆلار تەنها بۆ مەبەستی هێنانە ناوەوەی کاڵا بەکاربهێنرێت و پێش خەرجکردنی دۆلارەکەش، گەیشتنی کاڵاکان بۆ ناو وڵات پشتڕاست بکرێتەوە. 

لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەدا، تیشک خرایە سەر تەرخانکردنی نزیکەی ٢,٥ ملیار دۆلار بۆ کەرتی خانووبەرە و ١,٥ ملیار دۆلار بۆ بانکی نیشتەجێبوون (بانکی ئیسکان)، کە ئامانج لێی پێدانی قەرزی خانوو و پشتگیریکردنی هاووڵاتییانە. شاندە پەرلەمانییەکە جەختیان لەسەر گرنگیی دروستکردنی هەماهەنگیی تەواو لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە فیدراڵییەکان کردەوە، بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی هەرێمیش بتوانن لەو پڕۆژە و پێشینانە سوودمەند بن و کاریگەرییە نەرێنییەکانی ناجێگیریی نرخی دۆلاریان لەسەر کەم بکرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 خولەک پێش ئێستا

    ریزبه‌ندی وڵاتان له‌ یه‌ده‌گی دراودا؛ چین له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌

  • 54 خولەک پێش ئێستا

    بانکی ناوەندی: نرخی هەر دۆلارێک بە ١٥٠٠ دینار جێگیر کراوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندێكی په‌رله‌مان بۆ نرخی دۆلار سه‌ردانی بانكی ناوه‌ندییان كرد

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ عێراق یەدەگی دراوەکەی کەم کردووە و لەسەر ئاستی جیهانیش لە پلەی ٢٨ـدایە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وەرگرتنی پێشوەختەی ڕسووماتی گومرگی ڕاگرت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی دارایی عێراق: گۆڕینی نرخی دۆلار به‌ بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بووه‌

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    شارەزایەکی ئابووری: لە بودجەدا وا خەمڵێنراوە رۆژانە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە بکرێت

سەرەتا